دە ئایەت لە قورئان فێردەبوون لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، فێری دە ئایەتی تر نەدەبوون هەتاوەکو دەیانزانى چ لەم دە ئایەتە هەیە لە زانست وکردەوە کردن
لە ئەبی عبدالرحمان ئەلسولەمیەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت:
«بۆمانیان گێڕایەوە ئەوانەی فێری قورئانیان دەکردین لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : دە ئایەت لە قورئان فێردەبوون لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، فێری دە ئایەتی تر نەدەبوون هەتاوەکو دەیانزانى چ لەم دە ئایەتە هەیە لە زانست وکردەوە کردن، ووتیان: بۆیە فێری زانست وکردەوە بووین».
حَدَّثَنَا مَنْ كَانَ يُقْرِئُنَا مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُمْ كَانُوا يَقْتَرِئُونَ مِنْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَشْرَ آيَاتٍ، فَلَا يَأْخُذُونَ فِي الْعَشْرِ الْأُخْرَى حَتَّى يَعْلَمُوا مَا فِي هَذِهِ مِنَ الْعِلْمِ وَالْعَمَلِ، قَالُوا: فَعَلِمْنَا الْعِلْمَ وَالْعَمَلَ.
هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- دە ئایەت فێردەبوون لە قورئانی پیرۆز لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، ونەدەچوون فێری ئایەتی تر ببن هەتاوەکو بەتەواوى فێری ئەم دە ئایەتە دەبوون لە زانست وکردەوە، بۆیە فێری زانست وکردەوە کردن دەبوون پێکەوە.
...:
فەزڵ وپلەوپایەى هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- و بەپەرۆشیان لەسەر فێربوونی قورئان.
فێربوونی قورئان دەبێت بەزانستەوە بێت وکردەوە کردنی لەگەڵدا بێت، نەک تەنها بە خوێندنی و لەبەرکردنی.
زانست لەپێش قسە وکردەوە کردنە.
زیاتر (1)
موسنەدی أحمد (38/ 466) (23482).