Skip to content

«پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە قەزەع

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:

«پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە قەزەع^». ^(قەزەع: واتە تاشینی بەشێکی قژ وهێشتنەوەى بەشێکی تری)

أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى عَنِ الْقَزَعِ.

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە تاشینی بەشێک لە قژ وهێشتنەوەى بەشێکی تری کە پێی دەووترێت: قەزەع. ونەهی کردنەکە گشتیە بۆ نێرینە ؛ بچوک وگەورە دەگرێتەوە، بەڵام ئافرەت نابێت قژی بتاشێت.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

گرنگیدانى شەریعەتی ئیسلام بە ڕواڵەتی مرۆڤ.

سەرچاوەكان
زیاتر (7)

سەحیحی البخاري (7/ 163) (5921).

سەحیحی مسلم (3/ 1675) (2120).

نزهة المتقين (2/ 1126).

كنوز رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (19/ 380).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (6/ 381).