«نمونەى مونافیق ودووڕو وەکو نمونەى مەڕێکی ڕاڕا وایە دێت ودەڕوات لە نێوان دوو ڕاندا، جارێک دێت بۆ لای ئەم -کۆمەڵە پەزە-، وجارێکی تر دێت بۆ لای -ئەم کۆمەڵە پەزە-».
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«نمونەى مونافیق ودووڕو وەکو نمونەى مەڕێکی ڕاڕا وایە دێت ودەڕوات لە نێوان دوو ڕاندا، جارێک دێت بۆ لای ئەم -کۆمەڵە پەزە-، وجارێکی تر دێت بۆ لای -ئەم کۆمەڵە پەزە-».
«مَثَلُ الْمُنَافِقِ، كَمَثَلِ الشَّاةِ الْعَائِرَةِ بَيْنَ الْغَنَمَيْنِ تَعِيرُ إِلَى هَذِهِ مَرَّةً وَإِلَى هَذِهِ مَرَّةً».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حاڵی مونافیق ڕووندەکاتەوە کە وەکو مەڕی دوودڵ وایە نازانێت شوێنی چ کۆمەڵە ڕانێک بکەوێت، جارێک لای ئەم کۆمەڵەیە وجارێکی تر لەلای ئەوانی ترە، ئەوان تیاماون لەنێوان ئیمان وکوفر، ئەوان نە لەگەڵ ئیماندارانن لە ئاشکرا ونهێنی، و نە لەگەڵ کافرەکانن لە ئاشکرا ونهێنی، بەڵکو لەئاشکرادا لەگەڵ ئیماندارانن، بەڵام لەناخەوە تووشی گومان ودوودڵی هاتوون، بۆیە جارێک مەیلیان بەلای ئەمانە، وجارێکی تر مەیلیان بەلای ئەوانە.
...:
لە ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنانەوەى نمونەیە بۆ نزیککردنەوەى ئەو واتایەی دەیەوێت بیگەیەنێت
ڕوونکردنەوەى حاڵی مونافیقەکان لە دوودڵی وگومان وناجێگیری.
هۆشداری لە حاڵی مونافیقەکان، وهاندان بۆ ڕاستگۆیی ودڵنیایی ویەقین لە ئیماندا لەئاشکرا وناخدا.
زیاتر (3)
سەحیحی مسلم (4/ 2146) (2784).
إكمال المعلم بفوائد مسلم (8/ 313).
عمدة القاري شرح صحيح البخاري (16/ 69).