Skip to content

«کانیەکەم (حەوزەکەم) دووری مانگێکە لەڕۆشتن (درێژییەکەى)، ئاوەکەى سپیترە لە شیر، وبۆنەکەى خۆشترە لە میسک

لە عبد الله کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«کانیەکەم (حەوزەکەم) دووری مانگێکە لەڕۆشتن (درێژییەکەى)، ئاوەکەى سپیترە لە شیر، وبۆنەکەى خۆشترە لە میسک، ودۆلکەکانى هێندەى ئەستێرەکانى ئاسمانن، هەرکەسێک لێی بخواتەوە هەرگیز تونی نابێت».

«حَوْضِي مَسِيرَةُ شَهْرٍ، مَاؤُهُ أَبْيَضُ مِنَ اللَّبَنِ، وَرِيحُهُ أَطْيَبُ مِنَ المِسْكِ، وَكِيزَانُهُ كَنُجُومِ السَّمَاءِ، مَنْ شَرِبَ مِنْهَا فَلاَ يَظْمَأُ أَبَدًا».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە لە ڕۆژی قیامەتدا کانیاوێکی هەیە، درێژیەکەى هێندەى دووری مانگێکە لە ڕۆشتن وپانیەکەى بەهەمان شێوە، وئاوەکەى سپیترە لە شیر، وبۆنەکەى خۆشترە لە بۆنی میسک، وپەرداخەکانى -دۆلکەکانى- هێندەی ژمارەی ئەستێرەکانە هەرکەسێک لەم کانیاوە بخواتەوە بەو پەرداخانە هەرگیز تینوی نابێت.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

کانیاوەکەى -حەوزەکەى- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شوێنی کۆبوونەوەى ئاوێکی زۆرە کە ئیمانداران لە ئومەتەکەى دەڕۆن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەلای ئەو کانیاوە لە ڕۆژی قیامەتدا.

نیعمەت دەبەخشرێت بەئەوەى لەکانیاوەکە دەخواتەوە بۆیە هەرگیز تینوی نابێت.

سەرچاوەكان
زیاتر (6)

سەحیحی البخاري (8/ 119) (6579).

سەحیحی مسلم (4/ 1793) (2292).

المفهم (6/91).

فتح الباري (11/472).

التنوير شرح الجامع الصغير (5/387).

فتح المنعم شرح صحيح مسلم (9/125).