Skip to content

من بەڕائەتی خۆم دەکەم لای خوای باڵادەست کە کەسێک بکەم بە خەلیلی خۆم

لە جوندوبی کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:

گوێم لە پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- بوو پێنج (شەو) پێش ئەوەى بمرێت فەرمووی: « من بەڕائەتی خۆم دەکەم لای خوای باڵادەست کە کەسێک بکەم بە خەلیلی خۆم^، خوای گەورە منی کردووە بە خەلیلی خۆی هەروەکو چۆن ئیبراهیمی کرد بە خەلیلی خۆی، ئەگەر کەسێکم بکردایە بە خەلیلی خۆم لە ئومەتەکەمدا ئەوا ئەبو بەکرم دەکرد بە خەلیلی خۆم، ئەوانەی پێش ئێوە گۆڕی پێغەمبەرەکانیان دەکرد بە مزگەوت، ئێوە گۆڕستانەکان نەکەن بە مزگەوت، من نەهیتان لێ دەکەم لە ئەو کارە». ^(خەلیل: واتە ئەوپەڕی پلەی خۆشەویستی)

سمعت النبي صلى الله عليه وسلم قبل أن يموت بخمسٍ وهو يقول: «إني أبرأ إلى الله أن يكون لي منكم خليلٌ، فإن الله تعالى قد اتخذني خليلًا، كما اتخذ إبراهيم خليلًا، ولو كنت متخذًا من أمتي خليلًا لاتخذت أبا بكر خليلًا، ألا وإن من كان قبلكم كانوا يتخذون قبور أنبيائهم وصالحيهم مساجد، ألا فلا تتخذوا القبور مساجد، إني أنهاكم عن ذلك».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێش مردنی باسی پلەی خۆی دەکات لای خوای گەورە -سبحانه وتعالى-، کە گەیشتووەتە بەرزترین پلەکانی خۆشەویستی، هەروەکو چۆن پێغەمبەر ئیبراهیم -علیه السلام- گەیشت بە ئەو پلەیە، وڕەتی کردەوە لەوەی کە هیچ خەلیلێکی هەبێت جگە لە خوای گەورە، چونکە دڵی پڕ بووە لە خۆشەویستی خوای گەورە وبە گەورەدانانی وناسینی، بۆیە دڵی شوێنی کەسێکی تری تیا نابێتەوە جگە لە الله، ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی بکردایە بە خەلیلی خۆی لە خەڵکیدا ئەوا ئەبوبەکری سدیقی دەکرد بە خەلیلی خۆی -ڕەزای خوای لێبێت-، پاشان هۆشداری داوە سەبارەت بە تێپەڕاندنی سنووری ڕێگەپێدراو لە خۆشویستن چونکە جولەکە ونەسڕانیەکان تووشی ئەم زیادەڕەویە بوون سەبارەت بە گۆڕی پێغەمبەران وپیاوچاکانیان هەتا وایان لێهات بیانکەنە پەرستراو وهاوبەش بۆ خوای گەورە، و لەسەر گۆڕەکانیان دیوار ومزگەوت وشوێنی پەرستنیان دروستدەکرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ئومەتەکەی کە ئەو کارە بکەن.

واتای وشەکان

بخمس: خمس ليال.

إني أبرأ: أمتنع وأنكر.

من كان قبلكم: يعني: اليهود والنصارى.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

فەزڵی ئەبوبەکری سدیق -ڕەزای خوای لێبێت-، و ئەو باشترینی نێو هاوەڵانە وشایستەترینە بۆ خیلافەت وجێنیشینی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش وەفات کردنی.

دروستکردنی دیوار وشوێنی پەرستن لەسەر گۆڕەکان ؛ لە کردەوە خراپ وچەوتەکانى ئومەتانی پێشووە.

نەهی کردن لەوەی کە گۆڕەکان وگۆڕستانەکان بکرێنە شوێنی خوا پەرستی بەوەی کە نوێژیان لا بکرێت یان نوێژ بەرامبەریان بکرێت یان مزگەوت وگومەزیان لە سەر دروستبکرێت، چونکە ئەنجامدانی هەر کارێک لەمانە هۆکارە بۆ تووشبوون بە شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە.

ئاگادارکردنەوە وهۆشداری لە زیادەڕەوی کردن بەرانبەر پیاوچاکان چونکە ئەمە دەبێتە هۆی تووشبون بە شیرک.

مەترسی ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەتی هۆشداری داوە چونکە زیاتر جەختی لەسەری کردەوە بە پێنج شەو پێش وەفات کردنی.

سەرچاوەكان
زیاتر (6)

سەحیحی مسلم (1/ 377) (532).

شرح النووي على مسلم (5/ 13).

الجديد في شرح كتاب التوحيد.

لمحمد القرعاوي (ص188).

الملخص في شرح كتاب التوحيد.

لصالح الفوزان (ص172).