Skip to content

«ھەرکەسێک خۆی بە خەڵکانێک بچوێنێت؛ ئەوا بە یەکێک لە ئەوان دادەنرێت».

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ھەرکەسێک خۆی بە خەڵکانێک بچوێنێت؛ ئەوا بە یەکێک لە ئەوان دادەنرێت».

«مَن تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنْهُمْ».

(أبو داود وأحمد) گێڕاویانەتەوە
حديث حسن
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک خۆی بە خەڵکانێک بچوێنێت لە کافرەکان یان فاسقەکان یان چاکەکاران -بەوەى شتێک لە تایبەتمەندییەکانى ئەوان پەیڕەو بکات لە بیروباوەڕەکان یان پەرستنەکان یان نەریتەکان- ؛ ئەوا بە یەکێک لە ئەوان دادەنرێت، چونکە خۆچواندن پێیان دەبێتە هۆی خۆچواندن بەئەوان لەناخدا، وبێگومان خۆچواندن بەکەسانێک ئاماژەیە بۆ سەرسامبوون پێیان، ولەوەیە ببێـتە هۆی خۆشویستنیان و بەگەورەدانانیان و مەیل بۆیان ودۆستایەتی کردنیان، وئەمە سەرەنجام لەوەیە ببێتە هۆی خۆچواندن بەئەوان لەدڵ وپەرستندا -پەنا بە خواى گەورە-.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

هۆشداری وئاگادار کردنەوە لە خۆشوبهاندن بە کافر وفاسقەکان.

ئامۆژگاری کردن بۆ خۆچواندن بە پیاوچاکان وئەوان قودوە وسەرمەشق بن.

خۆچواندن لە ڕووکەشدا دەبێتە هۆی خۆشویستن لە ناخدا.

مرۆڤ تووشی هەڕەشە وتاوان دەبێت بەپێی جۆری خۆچواندنەکە.

نەهی کردن لە خۆچواندن بە کافرەکان مەبەست لێی نەهی کردنە لە خۆچواندن پێیان لە پەرستنەکان وخوو ونەریتە تایبەتەکانیان، بەڵام ئەگەر شتێک لەمانە نەبێت وەکو فێربوونە پیشەسازییەکان وهاوشێوەکانی کە سوودی بۆ ئیسلام ومسوڵمانان هەیە ئەوا ئەمە ناچێتە ژێر خانەی نەهی کردنەوە.

سەرچاوەكان
زیاتر (10)

سونەنی أبي داود (6/ 144) (4031).

موسنەدی أحمد (9/ 126) (5115).

توضيح الأحكام من بلوغ المرام.

للبسام (7/ 363).

منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (10/ 157).

فتح ذي الجلال والاكرام بشرح بلوغ المرام.

لابن عثيمين (6/ 335).

مشكاة المصابيح.

للتبريزي (2/ 1246).