Skip to content

«ئەوە مسوڵمانە کە مسوڵمانان لە زمان ودەستی پارێزراو بن، وکۆچکار (موهاجیر) ئەو کەسەیە کە کۆچ بکات (دوور بکەوێتەوە) لەو شتانەى کە خودا نەهی لێکردووە».

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ئەوە مسوڵمانە کە مسوڵمانان لە زمان ودەستی پارێزراو بن، وکۆچکار (موهاجیر) ئەو کەسەیە کە کۆچ بکات (دوور بکەوێتەوە) لەو شتانەى کە خودا نەهی لێکردووە».

«المُسْلِمُ مَنْ سَلِمَ المُسْلِمُونَ مِنْ لِسَانِهِ وَيَدِهِ، وَالمُهَاجِرُ مَنْ هَجَرَ مَا نَهَى اللَّهُ عَنْهُ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە مسوڵمانی كامڵ لە ئیسلامەتیدا ئەوەیە كە مسوڵمانان (لە زمانى پارێزراون): جوێنیان پێنادات، ونەفرەتیان لێناكات، وغەیبەتیان ناكات، و بەزمانی ئاژاوە وئازار نانێتەوە لەنێوانیان. (ولە دەستی پارێزراون): دەستدرێژی ناكاتە سەریان، وماڵ وسامانایان بە ناهەق نابات، وهتد. وکۆچکار (موهاجیر) ئەو کەسەیە کە کۆچ بکات ودوور بکەوێتەوە لەو شتانەى کە الله حەرامی كردووە -سبحانه وتعالی-.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ئەو كاتە مرۆڤ بە کامڵی ئاینی ئیسلامی جێبەجیکردووە ؛ کە هەرگیز زیان نەدات لە خەڵکی، جا زیانلێدانى هەستپێکراو یان واتایی بێت.

بەتایبەت باسی زمان ودەست كراوە ؛ چونكە زۆر هەڵە دەكەن وزۆر زیان دەگەیەنن، وزۆرینەی شەڕ وخراپەكان بەهۆیانەوە ڕوودەدات.

ئامۆژگاری کردن بە وازهێنان لە تاوان وگوناهەکان، وخۆ پابەندکردن بەوەى خواى گەورە -سبحانه وتعالى- فەرمانی پێکردووە.

باشترین مسوڵمان ئەوەیە کە مافەکانى خواى گەورە جێبەجێ دەکات -سبحانه وتعالى- ومافەکانى مسوڵمانانیش جێبەجێ دەکات.

دەستدرێژی کردن وسنوور تێپەڕاندن لەوەیە بە قسە یان کردەوە بێت.

كۆچی كامڵ وتەواو بریتیە لە دووركەوتنەوە و بەجێهێشتنی ئەو شتانەی خوای گەورە حەرامی كردووە -سبحانه وتعالی- .

سەرچاوەكان
زیاتر (8)

سەحیحی البخاري (1/ 11) (10).

سەحیحی مسلم (1/ 65) (40).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (1/ 236).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (2/ 511).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (1/ 306).