Skip to content

«پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە گەورەکان».

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە گەورەکان».

«الصَّلَوَاتُ الْخَمْسُ، وَالْجُمُعَةُ إِلَى الْجُمُعَةِ، وَرَمَضَانُ إِلَى رَمَضَانَ، مُكَفِّرَاتٌ مَا بَيْنَهُنَّ إِذَا اجْتَنَبَ الْكَبَائِرَ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە پێنج نوێژە فەرزەکە لە شەو وڕۆژێکدا، ونوێژی هەینی لە هەموو هەفتەیەک، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان هەموو ساڵێک، ئەم پەرستنانە دەبنە هۆی لێخۆشبوونی تاوانەکانى نێوانیان بەمەرجی خۆ بەدوورگرتن لە تاوانە گەورەکان، چونکە تاوانە گەورەکان وەکو زینا وخواردنەوەى سەرخۆشکەر ؛ ئەمانە تەنها بە تەوبەکردن خواى گەورە لێی خۆش دەبێت.

واتای وشەکان

مكفرات: ماحيات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

دابەشبوونی تاوانەکان بۆ سەر تاوانە بچووکەکان وتاوانە گەورەکان.

مەرجە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهە بچووکەکان کە خۆی بە دوور بگرێت لە تاوانە گەورەکان.

تاوانە گەورەکان ئەو تاوانەن کە حەددی شەرعی لەسەر کردنیان هەیە لە دونیادا، یان هەڕەشەی لەسەر هاتووە لە قیامەتدا؛ بە سزادان یان توڕەیی یان هەڕەشە یان نەفرەت لە بکەرەکەى کراوە، وەکو زینا وخواردنەوەى سەرخۆشکەر.

سەرچاوەكان
زیاتر (9)

سەحیحی مسلم (1/ 209) (233).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (2/ 183).

نزهة المتقين بشرح رياض الصالحين.

لمصطفى سعيد الخن (1/ 158).

تطريز رياض الصالحين.

لفيصل آل مبارك (ص108).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم بن عيد الهلالي (1/ 209).