Skip to content

«ئەو کەسەی بە سواری دەڕوات سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وکەم سەلام لە زۆر دەکات

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:

«ئەو کەسەی بە سواری دەڕوات سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وکەم سەلام لە زۆر دەکات». ولە گێڕانەوەی (البُخَارِي)دا هاتووە: «بچووک سەلام لە گەورە دەکات (لە ڕوانگەى تەمەنەوە)، وپیادە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وكەم سەلام لە زۆر دەكات».

«يُسَلِّمُ الرَّاكِبُ عَلَى المَاشِي، وَالمَاشِي عَلَى القَاعِدِ، وَالقَلِيلُ عَلَى الكَثِيرِ». وَلِلبُخَارِي: «يُسَلِّمُ الصَّغِيرُ عَلَى الكَبِيرِ، وَالمَارُّ عَلَى القَاعِدِ، وَالقَلِيلُ عَلَى الكَثِيرِ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كردووە بۆ ئەدەبی سەلامكردن لەنێو خەڵكی، ئەوەی بچووكە لە تەمەندا سەلام دەكات لە ئەوەی گەورەیە لە تەمەندا، سواری سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وژمارەیەكی كەم لە خەڵكی سەلام لە ژمارەی زۆر دەكەن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

سەلامکردن سونەتە بەو شێوەیەی فەرموودەکە باسیکردووە، ئەگەر پیادە سەلامی لە سواری كرد یان ئەوانی تر بەشێوەیەكی تر ؛ هەمووی ڕێگەپێدراوە، بەڵام پێچەوانەی باشترینە.

بڵاوكردنەوەی سەلامكردن بەو چۆنیەتیەی لە فەرموودەكەدا هاتووە ؛ هۆكاری خۆشەویستی وتەبایی ویەكڕیزییە لەنێوان مسوڵمانان.

ئەگەر هاوتا بن لەوانەی باسكرا، خێرترینیان ئەوەیە سەرەتا سەلام دەكات.

كامڵێتی ئەم شەریعەتە لەڕوانگەی ڕوونكردنەوەی ئەوەی خەڵكی پێویستی پێیەتی.

فێربوونی ئادابەکانى سەلامکردن، ودەبێت هەموو خاوەن مافێک؛ مافی خۆی پێبدرێت.

سەرچاوەكان
زیاتر (13)

سەحیحی البخاري (8/ 52) (6232).

سەحیحی مسلم (4/ 1703) (2160).

كنوز رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (11/ 280).

بهجة الناظرين.

تأليف: سليم الهلالي (2/ 137).

نزهة المتقين.

مجموعة من الباحثين (1/ 666).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (4/ 407).

منار القاري.

لحمزة قاسم (5/ 257).

الأدب النبوي (ص159).