Skip to content

«ئیماندار بە هۆی ڕەوشت جوانیەوە دەگاتە پلەی ئەو کەسەی کە بە زۆری نوێژ دەکات وڕۆژوو دەگرێت».

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو:

«ئیماندار بە هۆی ڕەوشت جوانیەوە دەگاتە پلەی ئەو کەسەی کە بە زۆری نوێژ دەکات وڕۆژوو دەگرێت».

«إنَّ المُؤْمِنَ ليُدرِكُ بِحُسْنِ خُلُقِهِ دَرَجَةَ الصَّائِمِ القَائِمِ».

(أبو داود وأحمد) گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح بشواهده
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمان ڕووندەکاتەوە کە ڕەوشت جوانی خاوەکەى دەگەیەنێتە پلەى ئەو کەسەی بەردەوام ڕۆژوو دەگرێت وشەو نوێژ دەکات، وپوختەى ڕەوشت جوانی بریتیە لە: چاکەکار بوون، وقسەی جوان، وڕووخۆشی، وئازار نەدان وزیان لێنەدان، وئارامگرتن لەسەر ئازار وزیانگەیاندنی خەڵکی.

واتای وشەکان

....:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ئاینی ئیسلام زۆر گرنگیداوە بە ڕەوشتەکان ؛ لەڕوانگەى پاڵاوتنیان وڕێکخستنیان.

فەزڵی ڕەوشت جوانی، بەندە دەگەیەنێتە پلەی ئەو ڕۆژووگرەی کە بەردەوامە لە ڕۆژووگرتن، وئەو کەسەی بەردەوام شەو نوێژ دەکات وماندوو نابێت.

ڕۆژووگرتن لە ڕۆژ و شەونوێژ کردن لە شەودا ؛ دوو کردەوەى مەزنن وقورسی وناڕەحەتیان تێدایە لەسەر نەفس، بۆیە خاوەن ڕەوشتی جوان دەگات بە پلەى ئەوان ؛ چونکە جیهادی نەفسی کردووە لەسەر جوان مامەڵەکردن.

سەرچاوەكان
زیاتر (8)

سونەنی أبي داود (7/ 176) (4798).

موسنەدی أحمد (40/ 414) (24355).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (1/ 675).

تطرز رياض الصالحين.

لفيصل آل مبارك (ص411).

مشكاة المصابيح.

لمحمد العمري (3/ 1409).