Skip to content

«بەیعەتم دا بە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لەسەر شاهێدی دان بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَمُحَمَّد رَسُولُ اللَّهِ)^، ونوێژ ئەنجامدان، وزەکاتدان، وگوێڕایەڵی وفەرمانبەردار بوون، وئامۆژگاری کردن بۆ هەموو مسوڵمانێک

لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:

«بەیعەتم دا بە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لەسەر شاهێدی دان بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَمُحَمَّد رَسُولُ اللَّهِ)^، ونوێژ ئەنجامدان، وزەکاتدان، وگوێڕایەڵی وفەرمانبەردار بوون، وئامۆژگاری کردن بۆ هەموو مسوڵمانێک». ^(واتە: هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وموحەمەد پێغەمبەری خودایە).

بَايَعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَالسَّمْعِ وَالطَّاعَةِ، وَالنُّصْحِ لِكُلِّ مُسْلِمٍ.

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

هاوەڵی بەڕێز جەریری كوڕی عبداللە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەو پەیمانیدا بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پابەندبوون بە تەوحید -یەك خوا پەرستی- وئەنجامدانی پێنج نوێژە فەرزەكە لە شەو وڕۆژێكدا، بە مەرج وپایە و واجب وسونەتەكانی، وزەكاتدانی فەرزكراو، ئەمیش پەرستنێكی داراییە ؛ لە دەوڵەمەندەكان وەردەگیرێت ودەدرێت بە ئەوانەی شایستەن لە هەژارەكان وئەوانی تر، و لەسەر پابەندبوون بە گوێڕایەڵی كاربەدەست، وئامۆژگاری بۆ هەموو مسوڵمانێك، ئەمیش بەوەی بەپەرۆش بێت لەسەر سوود گەیاندن پێیان، ودوورخستنەوەی هەموو شەڕ وزیانێك لێیان ؛ بە قسە وكردەوە.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

گرنگی نوێژکردن وزەکاتدان، وهەردوویان لە پایەكانی ئیسلامن.

گرنگی ئامۆژگاری کردن لە نێوان مسوڵماناندا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەیمان وبەیعەتى وەرگرت لە هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ؛ لەسەر پابەندبوون پێیەوە.

سەرچاوەكان

(3/ 72) (2157).

زیاتر (10)

سەحیحی البخاري (1/ 111) (524).

سەحیحی مسلم (1/ 75) (56).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (1/ 272).

تطريز رياض الصالحين.

لفيصل آل مبارك (ص145).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (2/ 398).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (1/ 206).