Skip to content

«خواى گەورە نوێژی یەکێک لە ئێوە قبوڵ ناکات ئەگەر دەستنوێژی شکا

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«خواى گەورە نوێژی یەکێک لە ئێوە قبوڵ ناکات ئەگەر دەستنوێژی شکا -تووشی ڕوودان (الحدث) بوو- ؛ هەتاوەکو دەستنوێژ دەگرێتەوە».

«لَا يَقْبَلُ اللهُ صَلَاةَ أَحَدِكُمْ إِذَا أَحْدَثَ حَتَّى يَتَوَضَّأَ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە لە مەرجەكانی دروستێتی نوێژ، بریتیە لە: دەستنوێژ، واجبە لەسەر ئەو كەسەی دەیەوێت نوێژ بكات لەپێشیدا دەستنوێژ بگرێت ؛ ئەگەر دەستنوێژی شكا بێت بەهۆی یەكێك لەو شتانەی دەستنوێژ دەشكێنن وەكو: پیسی ومیز وخەوتن وهتد.

واتای وشەکان

لا يقبَل: لا يعتبر ولا يعتد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

نوێژی کەسێک قبوڵ ناکرێت کە دەستنوێژی شکا بێت -تووشی ڕووداو (الحدث) بوو بێت-، هەتاوەکو پاك دەبێتەوە لە ڕووداوی گەورە (بۆ نمونە: لەشگرانی) ؛ بە خۆشۆردن، وپاك دەبێتەوە لە ڕووداوی بچووک (بۆ نمونە: با لێ دەرچوون، وخەو) ؛ بە دەستنوێژگرتن.

دەستنوێژگرتن بریتیە لە هێنانی ئاو بەچنگی دەست وجوڵانەوەی لە دەمدا پاشان دەركردنی، دواتر ئاو هەڵمژینە نێو لووت ودەركردنی، پاشان شۆردنی ڕوو ؛ سێ جار، دواتر شۆردنی دەستەكان هەتاوەكو ئانیشكەكان -ئانیشكەكانیش دەشوات- ؛ سێ جار، پاشان مەسحكردن بەسەر هەموو سەر -گوێیەكانیش دەگرێتەوە-؛ یەك جار، پاشان شۆردنی پێیەكان هەتاوەكو گوێزنگەكان -گوێزنگەكانیش دەشوات- ؛ سێ جار.

سەرچاوەكان
زیاتر (6)

سەحیحی البخاري (9/ 23) (6954).

سەحیحی مسلم (1/ 204) (225).

تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.

للبسام (ص17).

تنبيه الأفهام شرح عمدة الأحكام.

لابن عثيمين (1/ 11).