Skip to content

«هەر مسوڵمانێک کاتێک ساتی نوێژی فەرز دێت، بە جوانى وڕێکی: دەستنوێژ بگرێت وخشوعی هەبێت وڕکوع ببات، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى

لە عوسمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:

«هەر مسوڵمانێک کاتێک ساتی نوێژی فەرز دێت، بە جوانى وڕێکی: دەستنوێژ بگرێت وخشوعی هەبێت وڕکوع ببات، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى ئەگەر تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت، وئەمیش بۆ هەموو کاتێکە».

«مَا مِنَ امْرِئٍ مُسْلِمٍ تَحْضُرُهُ صَلَاةٌ مَكْتُوبَةٌ فَيُحْسِنُ وُضُوءَهَا وَخُشُوعَهَا وَرُكُوعَهَا، إِلَّا كَانَتْ كَفَّارَةً لِمَا قَبْلَهَا مِنَ الذُّنُوبِ، مَا لَمْ يُؤْتِ كَبِيرَةً، وَذَلِكَ الدَّهْرَ كُلَّهُ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە هەر مسوڵمانێك كاتی نوێژی فەرز بێت، و بەكامڵی وجوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرێت، پاشان خشوعی هەبێت لە نوێژەكەدا، وبە دڵ وئەندامەكانی ملكەچی خوای گەورە بێت وبیر لە مەزنی پەروەردگاری بكاتەوە، وكردەوەكانی ناو نوێژ وەكو ڕكوع وسوجدە وهتد ؛ بەجوانی وكامڵی ئەنجام بدات، ئەوا ئەم نوێژە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە گوناهە بچووكەكانی پێشووی، بەڵام لێخۆشبوون لە تاوانە گەورەكان ناگرێتەوە، وئەم فەزڵ وپاداشتە لە هەموو نوێژێكدایە و بۆ هەموو كاتێك.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ئەو نوێژکردنەى دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوان وگوناهەکان ئەوەیە كە بەندە بەجوانی دەستنوێژی بۆی گرتووە، وبە خشوع وئامادەیی دڵ ئەنجامی داوە، وتەنها مەبەست ونیەتی خواى گەورە بووە.

فەزڵ وپاداشتی بەردەوامی لەسەر پەرستنەكان، وهۆكارن بۆ لێخۆشبوون لە گوناهە بچووكەكان.

فەزڵ وپادشتی دەستنوێژگرتن بەشێوەیەكی ڕێك وچاك، هەروەها نوێژ ئەنجامدان بە جوانی وچاكی وخشوع بوون تێیدا.

خۆ بەدوورگرتن لە گوناهە گەورەكان گرنگە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهە بچووكەكان.

گوناهە گەورەكان تەنها بە تەوبەكردنی ڕاستگۆیانە خوای گەورە لێیان خۆش دەبێت.

سەرچاوەكان
زیاتر (11)

سەحیحی مسلم (1/ 206) (228).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (2/ 257).

تطريز رياض الصالحين.

لفيصل آل مبارك (ص611).

فيض القدير شرح الجامع الصغير.

لعبدالرؤوف المناوي (5/ 472).

كنوز رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (13/ 243).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

مجموعة من الباحثين (2/ 773).