Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

88 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئەوەی زیان بە مسوڵمانێک بگەیەنێت؛ ئەوا خوای گەورە زیان بە ئەو کەسە دەگەیەنێت، وئەوەی ناڕەحەتیەک بهێنێتە سەر مسوڵمانێک؛ ئەوا خوای گەورە ناڕەحەتی دەهێنیتە سەر ئەو کەسە».
حەسەنە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (وتاری پێویست:خطبة الحاجة)ی فێرکردین، (کە لە کاتی پێویستدا پێش -وتارە مەبەستەکە- دەخوێندرێت)، کە بەم شێوەیە: (إن الحمد لله، نستعينه ونستغفره، ونعوذ به من شرور أنفسنا، من يهد الله، فلا مضل له، ومن يضلل، فلا هادي له، وأشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله، " يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ والأرحام إن الله كان عليكم رقيبا} [النساء: 1] , {يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله حق تقاته ولا تموتن إلا وأنتم مسلمون} [آل عمران: 102] , {يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله وقولوا قولا سديدا (70) يصلح لكم أعمالكم ويغفر لكم ذنوبكم ومن يطع الله ورسوله فقد فاز فوزا عظيما} [الأحزاب:70 - 71])» واتاکەی: (حەمد وسوپاس بۆ خودا وپەنا بە ئەو دەگرین وداوای لێخۆشبوون لە ئەو دەکەین، وپەنا بە ئەو دەگرین لە شەڕی نەفسمان، ئەوەی خودا هیدایەتی بدات کەس ناتوانێت گومڕای بکات، وئەوەی ئەو گومڕای بکات کەس ناتوانێت هیدایەتی بدات، شاهێدی دەدەم هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم بەوەی کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری خودایە، {ئەی خەڵکینە خۆتان بپارێزن لە (سزای) پەروەردگارتان ئەوەی کە دروستی کردوون لەیەک کەسەوە (کە ئادەمە) وھەر لە ئەویش ھاوسەرەکەی درووست کردووە و بڵاوی کردۆتەوە لەو دووانە پیاوانی زۆر ھەروەھا ئافرەتان، خۆتان بپارێزن لەو خوایەی کە بەناوی ئەوەوە داوا دەکەن لە یەکتر و (خۆتان بپارێزن لە پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی) بەڕاستی خوا ھەمیشە چاودێرە بەسەرتانەوە} [1: النساء] {ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە بترسن لە خوا ترسانێک کە شیاوێتی ومەمرن مەگەر بە موسوڵمانی نەبێت} [102: ال عمران] {ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە لە خوا بترسن وپارێزگار بن وقسەی ڕاست ودروست بکەن (70) کردەوەکانتان چاك دەکات ولە تاوانەکانتان خۆش دەبێت و ھەر کەس گوێرایەڵی خوا وپێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بەڕاستی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێناوە (71)} [الأحزاب]).
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو کات بەخێرایی دەڕوات (كات كورت دەبێتەوە)، ساڵ وەکو مانگی لێدێت، ومانگ وەکو هەفتەی لێدێت، وهەفتە وەکو ڕۆژی لێدێت، وڕۆژ وەکو کاتژمێرێکی لێدێت، وکاتژمێرێک وەکو سووتانى گەڵای دارخورمای لێدێت».
سەحیحە (أحمد) گێڕاویەتەوە
كۆمەڵێك هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، نۆ كەسیان بەیعەتیان دا وبەیعەتی لە دەیەم وەرنەگرت، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، بەیعەتی نۆیانت وەرگرت و وازت لە ئەو هێنا؟ فەرمووی: «تەمیمەی پێوەیە -بەخۆیەوە هەڵیواسیوە-»، پیاوەكەیش دەستی دایە وپچڕانی، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەیعەتی لێوەرگرت، وفەرمووی: «ئەوەی تەمیمەیەک^ هەڵبواسێت؛ ئەوا شیرک وهاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیارداوە». ^(تەمیمە؛ واتە: کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك یان شتێكه -چاوەزارێكه- له دەست دەكرێت یان دەكرێته ملەوه یان هەڵدەواسرێت كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت)
حەسەنە (أحمد) گێڕاویەتەوە
«هیچ شتێک لای خوای گەورە بەڕێز نییە وەکو نزا کردن».
حەسەنە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک سەردانی نەخۆشێک بکات کە هێشتا کاتی سەرەمەرگی نەهاتبێت، ولە لای نەخۆشەکە حەوت جار بڵێت: (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ)^، ئەوا خواى گەورە شیفای دەدات لەو نەخۆشییە». ^(واتە: داوا لە خودای مەزن دەکەم، پەروەردگاری عەرشی مەزن، شیفات بدات)
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بەینی دوو سوجدەکەدا دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي ) واتە: (پەروەردگارم لێم خۆش بە، پەروەردگارم لێم خۆشبە)».
سەحیحە (أبو داود والنسائي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە سواری کەشتی دەبین لەسەر دەریا، وهەندێک ئاو لەگەڵ خۆمان دەبەین، ئەگەر دەستنوێژ بگرین بەم ئاوە تینوومان دەبێت، ئایا دەکرێت بە ئاوی دەریا دەستنوێژ بگرین؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئاوی دەریا ئاوێکی پاککەرەوەیە، ومردارەوە بووی دەریایش حەڵاڵە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە