Skip to content

«هەرکەسێک پەیمانپێدراوێک (موعاهەدێک) بکوژێت ؛ ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«هەرکەسێک پەیمانپێدراوێک (موعاهەدێک) بکوژێت ؛ ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات، ئەگەرچیش بۆنی بەهەشت دەکرێت لە دووری چل ساڵەوە (بە ڕێکردن)».

«مَنْ قَتَلَ مُعَاهَدًا ‌لَمْ ‌يَرَحْ ‌رَائِحَةَ الْجَنَّةِ، وَإِنَّ رِيحَهَا تُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ أَرْبَعِينَ عَامًا».

(البخاري) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەیەكی توند دەكات لەسەر ئەوەی موعاهەدێك دەكوژێت -موعاهەد: ئەو كافرەیە كە پەیمانی لەگەڵدا بەستراوە، ولە وڵاتی خۆیەتی نە دژی مسوڵمانان دەجەنگێت ونە مسوڵمانانیش لەدژی دەجەنگن-، هەڕەشەكە ئەوەیە بۆنی بەهەشت ناكات ؛ ئەگەرچیش بۆنی بەهەشت دەكرێت لەدووری چل ساڵەوە بەڕێكردن.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

حەرام بوونی کوشتنی کەسی موعاهەد وزیمی وئەوەی ئەمانی پێدراوە لە كافرەكان، وئەم كوشتنە لەتاوانە گەورەكانە.

موعاهەد (المُعَاهَدً): ئەو كافرەیە كە پەیمانی لەگەڵدا بەستراوە، ولە وڵاتی خۆیەتی نە دژی مسوڵمانان دەجەنگێت ونە مسوڵمانانیش لەدژی دەجەنگن، وزیمی (الذِّمِّي): ئەو كافرەیە كە لەنێو وڵاتی مسوڵمانان دەژی وسەرانە -جزیە- دەدات، وموستەئمەن (المستأمَن): ئەو كافرەیە كە هاتووەتە نێو خاكی مسوڵمانان بەپێی پەیمان وئاسایش وپاراستنی ؛ بۆ ماوەیەكی دیاریكراو.

هۆشداریدان سەبارەت بە خیانەت كردن لە پەیمانەكان لەگەڵ نامسوڵمانەكان.

سەرچاوەكان
زیاتر (8)

صحيح البخاري منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (8/ 232).

توضيح الأحكام شرح بلوغ المرام.

للبسام (6/ 90).

فتح ذي الجلال والإكرام بشرح بلوغ المرام.

لابن عثيمين (5/ 520).

سبل السلام.

لمحمد الصنعاني (2/ 501).