Skip to content

«ئیماندار لە بەهەشتدا خێمەیەکی هەیە کە لە یەک مرواری ناوبۆش دروستکراوە، درێژییەکەى شەست میلە، ئیماندار چەندەها هاوسەری هەیە دەڕواتە لای هەریەکیان، ئەوانی تر نایبینن».

لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ئیماندار لە بەهەشتدا خێمەیەکی هەیە کە لە یەک مرواری ناوبۆش دروستکراوە، درێژییەکەى شەست میلە، ئیماندار چەندەها هاوسەری هەیە دەڕواتە لای هەریەکیان، ئەوانی تر نایبینن».

«إِنَّ لِلْمُؤْمِنِ فِي الْجَنَّةِ لَخَيْمَةً مِنْ لُؤْلُؤَةٍ وَاحِدَةٍ مُجَوَّفَةٍ، طُولُهَا سِتُّونَ مِيلًا، لِلْمُؤْمِنِ فِيهَا أَهْلُونَ، يَطُوفُ عَلَيْهِمِ الْمُؤْمِنُ فَلَا يَرَى بَعْضُهُمْ بَعْضًا».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی هەندێك لە نیعمەتەكانی بەهەشتمان بۆ دەكات، ئیماندار لە بەهەشتدا خێمەیەكی مەزن وفراوانی هەیە، كە لە یەك مرواری ناوبۆش دروستكراوە، پانی ودرێژیەكەی لە ئاسماندا شەست میلە، لە هەر شوێن وئاراستە وگۆشەیەك لە چوارگۆشەكانی ئەم خێمەیە؛ چەند هاوسەری هەیە، هیچیان ئەوانی تر نابینن، وئیماندار سەردانی هەموویان دەکات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ڕوونكردنەوەی مەزنی وگەورەی نیعمەتەكانی بەهەشت.

هاندان بۆ ئەنجامدانی كردەوەی چاك؛ ئەمیش بە باسكردنی ئەو نیعمەتانەی خوای گەورە ئامادەی كردووە بۆ چاكەكاران.

سەرچاوەكان
زیاتر (4)

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (2/ 1288).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (3/ 345).