«خوای گەورە -عز وجل- دەستی ڕادەخات بە شەو بۆئەوەی گوناهکارانی ڕۆژ تەوبە بکەن، ودەستی ڕا دەخات بە ڕۆژ بۆئەوەی گوناهکارانی شەو تەوبە بکەن؛ هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت».
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خوای گەورە -عز وجل- دەستی ڕادەخات بە شەو بۆئەوەی گوناهکارانی ڕۆژ تەوبە بکەن، ودەستی ڕا دەخات بە ڕۆژ بۆئەوەی گوناهکارانی شەو تەوبە بکەن؛ هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت».
«إِنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ يَبْسُطُ يَدَهُ بِاللَّيْلِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ النَّهَارِ، وَيَبْسُطُ يَدَهُ بِالنَّهَارِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ اللَّيْلِ، حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ مِنْ مَغْرِبِهَا».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خوای گەورە تەوبەكردنی بەندەكانی قبوڵ دەكات، ئەگەر بەندە گوناهێك بكات لە ڕۆژدا ولە شەودا تەوبە بكات ؛ خوای گەورە تەوبەكەی قبوڵ دەكات، وئەگەر بەندە گوناهێك بكات لە شەودا ولە ڕۆژدا تەوبە بكات ؛ خوای گەورە تەوبەكەی قبوڵ دەكات، خوای گەورە -سبحانه وتعالی- دەستی ڕادەخات بۆ تەوبە كردن ؛ وەكو ئاسوودەیی وڕازی بوون لێی، بەردەوام دەرگای تەوبە كردن كراوەیە هەتاوەكو خۆر لە ڕۆژئاواوە دەردەچێت ؛ ئەمیش كاتێكە كە فەرمان دەكرێت بە كۆتایی هاتنی دونیا، ئەگەر خۆر لە ڕۆژئاواوە دەرچوو ؛ دەرگای تەوبەكردن دادەخرێت.
قبوڵكردنی تەوبە بەردەوامە هەتاوەكو دەرگای تەوبە كردن كراوە بێت، دەرگای تەوبە كردن دادەخرێت بە دەرچوونی خۆر لە ڕۆژئاواوە، ودادەخرێت لە پێش سەرەمەرگ ؛ ئەمیش كاتێكە كە ڕۆح دەگاتە گەروو.
بێ هیوا نەبوون بەهۆی تاوانەكانەوە، چونكە لێبووردەیی خوای گەورە وڕەحمەتی فراوانە، ودەرگای تەوبە كردن كراوەیە.
مەرجەكانی تەوبە كردن، یەكەم: وازهێنان لە گوناهەكە. دووەم: پەشیمان بوونەوە لەسەر كردنی. سێیەم: پێداگیری لەسەر نەگەڕانەوە بۆ ئەو گوناهە. ئەم مەرجانە لەخۆ دەگرێـت ئەگەر گوناهەكە لە مافەكانی خوای گەورە بوو. ئەگەر گوناهەكە دەرهەق بە مافی بەندەكان بێت ؛ ئەوا مەرجە بۆ دروستێتی تەوبەكە مافەكە بگێڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی، یان خاوەن مافەكە لێی خۆش بێت.
زیاتر (7)
سەحیحی مسلم (4/ 2113) (2759).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (1/ 35).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (1/ 103).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (1/ 55).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
8 کتێبەکانزیاتر (8)
- الذكر والدعاء والعلاج بالرقي من الكتاب والسنة"إن الله يبسط يده بالليل ليتوب مسيء النهار، ويبسط يده بالنهار ليتوب مسيء الليل، حتى تطلع الشمس من مغربها" .
- الله -جل جلاله- أنيس المحبين وملاذ القاصدين«إِنَّ اللهَ يَبْسُطُ يَدَهُ بِاللَّيْلِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ النَّهَارِ، وَيَبْسُطُ يَدَهُ بِالنَّهَارِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ اللَّيْلِ؛ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ مِنْ مَغْرِبِهَا»
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 1 «إنَّ اللهَ تعالىٰ يَبْسُطُ يَدَهُ باللَّيْلِ ليَتُوبَ مُسِيءُ النَّهَارِ، ويَبْسُط يَدَهُ بالنَّهَارِ ليَتُوبَ مُسِيءُ اللَيْلِ، حَتَىٰ تَطْلُع الشَّمْسُ مِنْ مَغْرِبِها».
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 3«إنَّ اللهَ تعالىٰ يَبْسُطُ يَدَهُ باللَّيْلِ ليَتُوبَ مُسِيءُ النَّهَارِ، وَيَبْسُطُ يَدَهُ بِالنَّهارِ لِيَتُوبَ مُسيءُ اللَّيْلِ، حتىٰ تطْلُعَ الشَّمسُ مِنْ مَغْرِبها».
- فتاوى المرضىفتاوى المرضى «إن الله عز وجل يبسط يده بالليل ليتوب مسيء النهار، ويبسط يده بالنهار ليتوب مسيء الليل، حتى تطلع الشمس من مغربها»
- مجموعة زاد العقيدة (2)1«إن ﷲ يبسُطُ يدَه بالليلِ ليتوبَ مسيءُ النهارِ، ويبسطُ يدَه بالنَّهارِ ليتوبَ مسيءُ الليلِ حتى تطلعَ الشمسُ من مغربِها»
- موسوعة الإيمان«إِنَّ اللهَ عز وجل يَبْسُطُ يَدَهُ بِاللَّيْلِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ النَّهَارِ، وَيَبْسُطُ يَدَهُ بِالنَّهَارِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ اللَّيْلِ، حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ مِنْ مَغْرِبِهَا».
- نصوص مختارة للرمضانإِنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ يَبْسُطُ يَدَهُ بِاللَّيْلِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ النَّهَارِ، وَيَبْسُطُ يَدَهُ بِالنَّهَارِ لِيَتُوبَ مُسِيءُ اللَّيْلِ، حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ مِنْ مَغْرِبِهَا