پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆرجار دەیووت: «يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ»
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت-دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆرجار دەیووت: «يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ»، واتە: «ئەی ئەو زاتەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە دڵم جێگیر بکە لە سەر ئاینەکەت»، منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، باوەڕمان بە تۆ هێنا وبە ئەوەی تۆ هێناوتە، ئایا لەسەر ئێمە دەترسیت؟ فەرمووی: «بەڵێ، دڵەكان لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەكانی الله ئەویش هەڵیاندەگێڕێتەوە بە ویستی خۆی».
كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُكْثِرُ أَنْ يَقُولَ: «يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ»، فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللهِ، آمَنَّا بِكَ وَبِمَا جِئْتَ بِهِ فَهَلْ تَخَافُ عَلَيْنَا؟ قَالَ: «نَعَمْ، إِنَّ القُلُوبَ بَيْنَ أُصْبُعَيْنِ مِنْ أَصَابِعِ اللهِ يُقَلِّبُهَا كَيْفَ يَشَاءُ».
زۆرترین نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە داواكردن لە خوای گەورە بۆئەوەی جێگیر ودامەزراوی بكات لەسەر ئاین وپەرستن، ودوور بكەوێتەوە لە لادان وگومڕایی، ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- پێی سەیر بوو كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر ئەم نزایە دەكات، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو كە دڵەكان لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەكانی الله بەو شێوەیەی بیەوێت هەڵیان دەگێڕێتەوە، دڵ شوێنی ئیمان وكوفرە، ودڵ لە زمانی عەرەبیدا پێی دەووترێت: (قلب) كە لە زمانەوانیدا بەواتای (هەڵگێڕانەوە) دێت، چونكە زۆر هەڵدەگەڕێتەوە لە شتێكەوە بۆ شتێكی تر، ودڵی نەوەی ئادەم هەڵگێڕانەوەی زیاترە لە هەڵگێڕانەوەی ئاو لە ناو مەنجەڵدا كاتێك دەكوڵێت، بۆیە ئەوەی خودا بیەوێت ؛ دڵی دادەمەزرێنێت لەسەر هیدایەت وجێگیری دەكات لەسەر ئاین، وئەوەی بیەوێت دڵی دوور دەخاتەوە لە هیدایەت وبەرەو لادان وگومڕایی دەڕوات.
ملکەچی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ پەروەردگاری وپاڕانەوە وتکاکردنی لە ئەو زاتە مەزنە؛ وڕێنموێنی کردنی ئومەت بۆ شوێنکەوتنی ئەم ڕێبازە.
گرنگی دامەزراوی وجێگیربوون لەسەر ئاین، وپەند بە كۆتا ساتی ژیانە.
بەندە ناتوانێت دەست هەڵبگرێت لە داوا کردن لە پەروەردگاری بۆئەوەى لەسەر ئیسلام جێگیری بکات ؛ تەنانەت هێندەى چاو تروکانێکیش.
هاندان بۆ زۆر ووتنی ئەم نزایە، وەكو شوێنكەوتنێك بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
جێگیری وپابەندبوون بە ئاینی ئیسلامەوە؛ گەورەترین نیعمەتە کە پێویستە بەندە هەوڵی بۆ بدات، وسوپاسی پەروەردگاری بکات لەسەر ئەم نیعمەتە.
زیاتر (12)
سونەنی الترمذي (4/ 19) (2140).
موسنەدی أحمد (19/ 160) (12107).
كنوز رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (17/ 476).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (2/ 567).
نزهة المتقين.
لمجموعة من الباحثين (2/ 1014).
تطريز رياض الصالحين.
لفيصل آل مبارك (ص808).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (6/ 41).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
11 کتێبەکانزیاتر (11)
- الدعاء من الكتاب والسنة الدعاء ويليه العلاج بالرقى من الكتاب والسنة (للوزارة)70- ((يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّت قَلْبِي عَلَى دِينِكَ)).
- الدعاء ويليه العلاج بالرقى من الكتاب والسنةالدعاء من الكتاب والسنة70- «يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّت قَلْبِي عَلَى دِينِكَ»[32].
- الله -جل جلاله- أنيس المحبين وملاذ القاصدين«اللَّهُمَّ يَا مُقَلِّبَ القُلُوْبِ! ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ»
- الله -جل جلاله- أنيس المحبين وملاذ القاصدين«يَا مُقَلِّبَ القُلُوْبِ! ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ»
- تطبيق القرآن والأذكارأدعية النبي صلى الله عليه وسلم 70- ((يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّت قَلْبِي عَلَى دِينِكَ))[84].
- خطب تعظيم قدر الصلاة"يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ"
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 7«يا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّتْ قلبي علىٰ دِيْنِكَ».
- قاموس الكبائر موسوعة الكبائر - المجموعة الأولى«يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ» [28].
- قاموس الكبائر«يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ» [28].
- مجموعة زاد الحديث(3)1«يا مقلبَ القلوب ثبِّتْ قلبي على دينك»
- نبراس طالب (5)1«كَانَ رَسُولُ اللهِ ﷺ يُكْثِرُ أَنْ يَقُولَ: يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ، فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللهِ، آمَنَّا بِكَ وَبِمَا جِئْتَ بِهِ، فَهَلْ تَخَافُ عَلَيْنَا؟ قَالَ: نَعَمْ، إِنَّ القُلُوبَ بَيْنَ أُصْبُعَيْنِ