Skip to content

واز مەهێنە لەوەی کە لە دوای هەموو نوێژێک بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ)

لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستی گرتم وفەرمووی: «ئەی موعاز، والله، من تۆم خۆش دەوێت»، هەروەها فەرمووی: «ئامۆژگاریت دەکەم ئەی موعاز، واز مەهێنە لەوەی کە لە دوای هەموو نوێژێک بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ) واته: (ئەی خودایە؛ یارمەتیم بدە لە سەر زیکر ویاد کردنت، وسوپاس کردنت، وپەرستنت بە شێوەیەکی ڕێک وجوان)».

أَنَّ رَسُولَ صَلَّى عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَخَذَ بِيَدِهِ، وَقَالَ: «يَا مُعَاذُ، وَاللَّهِ إِنِّي لَأُحِبُّكَ»، فَقَالَ: «أُوصِيكَ يَا مُعَاذُ لَا تَدَعَنَّ فِي دُبُرِ كُلِّ صَلَاةٍ تَقُولُ: اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ».

(أبو داود والنسائي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی موعازی گرت -ڕەزای خوای لێبێت-، وپێی فەرموو: والله من تۆم خۆشدەوێت، وئامۆژگاریت دەكەم ئەی موعاز؛ واز مەهێنە لەوەی لەپاش هەموو نوێژێك بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ: ئەی خودایە؛ یارمەتیم بدە لە سەر زیکر ویاد کردنت)؛ لە هەموو قسە وكردەوەیەك كە ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە گوێڕایەڵی پەروەردگار. (وَشُكْرِكَ:وسوپاس کردنت)؛ بە بەخشینی نیعمەتەكان ودوورخستنەوەی ناڕەحەتیەكان. (وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ:وپەرستنت بە شێوەیەکی ڕێک وجوان)؛ بە دڵسۆزی بۆ الله وشوێنكەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

مسوڵمان بە برایەکی بڵێت کە خۆشی دەوێت لە پێناو خواى گەورە؛ ڕێگە پێدراوە.

سوننەتە مرۆڤ پابەندی ئەم نزایە بێت لە پاش هەموو نوێژێکی فەرز.

نزا كردن بەم چەند وشە کەمە؛ شتە داواکراوەکانى دونیا وقیامەتی تێدایە.

لە سوودەكانی خۆشەویستی لەپێناو خوای گەورە: هاندان بە هەق وئامۆژگاری وهاوكاری كردن لەسەر خێر وچاكە وتەقواداری.

تەیبی دەڵێت: یاد كردنی خوای گەورە سەرەتای سینگ فراوانیە، وسوپاسكردنی هۆكاری بەدەستهێنانی نیعمەتە داواكراوەكانە، وچاك پەرستنی كە لێی داواكراوە هۆكارە بۆ سەرقاڵ نەبوون بە هەرشتێك كە لە خوای گەورە دووری دەخاتەوە.

سەرچاوەكان
زیاتر (13)

سونەنی أبي داود (2/ 630) (1522).

سونەتی النسائي (3/ 53) (1303).

موسنەدی أحمد (36/ 429) (22119).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (1/ 450).

تطريز رياض الصالحين.

لفيصل آل مبارك (ص259).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (3/ 264).

كنوز رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (6/ 284).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (1/ 353).