Skip to content

بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی من لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەیە کە بڵێت (لا إله إلا الله)^ بەئەوپەڕی دڵسۆزی وئیخلاصی لە دڵ ونەفسیەوە

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:

ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا کێ دڵخۆشترین کەسە بە شەفاعەتی تۆ؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێم وابوو ئەی ئەبو هورەیرە کەس پێش تۆ پرسیاری ئەم فەرموودەیەم لێنەکات چونکە دەبینم زۆر بەپەرۆشیت لەسەر بەدەست هێنانی فەرموودە ، بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی من لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەیە کە بڵێت (لا إله إلا الله)^ بەئەوپەڕی دڵسۆزی وئیخلاصی لە دڵ ونەفسیەوە». ^(واته: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله)

قيل يا رسول الله من أسعد الناس بشفاعتك يوم القيامة؟ قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «لقد ظننت يا أبا هريرة ألا يسألني عن هذا الحديث أحد أول منك لما رأيت من حرصك على الحديث، أسعد الناس بشفاعتي يوم القيامة، من قال لا إله إلا الله، خالصًا من قلبه أو نفسه».

(البخاري) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی ئەو لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو کەسەیە کە دەڵێت: (لا إله إلا الله) واتە: (هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نیە بە هەق وڕاستی جگە لە الله) ؛ بەدڵسۆزی لە دڵیەوە بێ ئەوەی ڕیا وشیرکی لەگەڵدا بێت.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

دڵنیابوون لە بوونی شەفاعەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە قیامەتدا، وتەنها بۆ موەحیدەکانە -یەک خوا پەرستەکانە-. وبەس

شەفاعەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتیە لە ناوەندیاری وداواکردنی لە پەروەردگاری دەرهەق بە ئەوانەى شایستەى چوونە دۆزەخن لە موەحیدەکان بۆئەوەى نەچنە نێویەوە، وئەوەى چووەتە نێویەوە دەربهێندرێن.

وفەزڵ وپلەوپایەى وشەی تەوحید -لا إله إﻻ الله- کە بەدڵسۆزی بۆ خواى گەورە بێت وگەورەی کاریگەری ئەووشەیە.

بەدیهێنانى مەبەست لە وشەی تەوحید ؛ بە زانست بەماناکەى، وکردەوە کردن بە داواکراو وئاماژەکانی دەبێت.

وفەزڵ وپلەوپایەى ئەبو هوڕەیڕە -ڕەزای خوای لێبێت-، و بەپەرۆشی لەسەر فێربوونی زانست.

سەرچاوەكان
زیاتر (5)

سەحیحی البخاري (1/ 31) (99).

منار القاري شرح مختصر صحيح البخاري.

لحمزة محمد قاسم (1/ 197).

القول المفيد على كتاب التوحيد.

لابن عثيمين (1/ 343).