Skip to content

«خۆشەویستترین وتە لای خوای گەورە چوارن، ئاساییە بەهەر کامیان دەستپێبکەیت: سُبْحَانَ الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر»

لە سەمورەی کوڕی جوندوبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«خۆشەویستترین وتە لای خوای گەورە چوارن، ئاساییە بەهەر کامیان دەستپێبکەیت: سُبْحَانَ الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر». [(سبحان الله) واتا: الله پاک وبێ گەردە و هەموو کەموڕی وعەیبێک لە ئەو دوورە، (الحمد لله) واتا: وسوپاس وحەمد بۆ الله، (لا اله الا الله) واتا: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، (الله أكبر) واتا: الله لە هەموو شتێک گەورەترە]

«أَحَبُّ الْكَلَامِ إِلَى اللهِ أَرْبَعٌ: سُبْحَانَ اللهِ، وَالْحَمْدُ لِلهِ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَاللهُ أَكْبَرُ، لَا يَضُرُّكَ بِأَيِّهِنَّ بَدَأْتَ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە خۆشەویستترین قسە لای واى گەورە، چوارن: سبحان الله: واتا بەپاکدانانى خواى گەورە -سبحانە وتعالى- لە هەموو کەموکورتیەک. والحمد لله: ئەمیش بریتیە لە وەسفکردنی خواى گەورە بەتەواوی کامڵبوون لەگەڵ خۆشویستنی و بەمەزندانانى. وﻻ إله إﻻ الله: واتا هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نیە بەهەق وڕاستی جگە لە الله. والله أکبر: واتا الله لە هەموو شتێک مەزنتر وشکۆدارتر وبڵندترە. وبەدەستهێنانى فەزڵ و پاداشت لەسەر وتنیان نەبەستراوەتەوە بە وتنیان بەپێی ڕیزبەندی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ئاسانکاری شەریعەت بۆ خەڵکی، ئاساییە بە هەر کامیان دەست پێ بکرێت.

سەرچاوەكان

(4/ 2093) (2731).

(4/ 2072) (2695).

زیاتر (9)

سەحیحی مسلم (3/ 1685) (2137).

توضيح الأحكام من بلوغ المرام.

للبسام (7/ 540).

منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (10/ 411).

فتح ذي الجلال والإكرام.

لابن عثيمين (6/ 477).

سبل السلام بشرح بلوغ المرام.

للصنعاني (2/ 706).