«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ الْخَيْرِ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ الشَّرِّ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری ئەم نزایەی کرد:
«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ الْخَيْرِ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ الشَّرِّ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ مَا سَأَلَكَ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا عَاذَ بِهِ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ، وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ النَّارِ، وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ، وَأَسْأَلُكَ أَنْ تَجْعَلَ كُلَّ قَضَاءٍ قَضَيْتَهُ لِي خَيْرًا»، واته: «خودایە من داواى هەموو خێرێکت لێدەکەم نزیک ودووری، ئەوەى دەیزانم وئەوەى نایزانم، وپەنا بە تۆ دەگرم لە هەموو شەڕێک، نزیک ودووری، ئەوەى دەیزانم وئەوەى نایزانم، خودایە داواى هەموو خێرێکت لێدەکەم کە بەندە وپەیامبەرەکەت داواى لێکردوویت، خودایە پەنا بە تۆ دەگرم لە هەموو شەڕێک کە بەندە وپەیامبەرەکەت پەنای بە تۆ گرتووە لێیان، خودایە داواى چوونە بەهەشتت لێدەکەم وهەر کردەوە وقسەیەک ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە بەهەشت، وپەنا بە تۆ دەگرم لە دۆزەخ وهەر وتە وکردەوەیەک ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە دۆزەخ، خودایە داوات لێدەکەم هەموو قەزا وبڕیارێک لەسەرم بڕیارت داوە خێر بێت».
«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ الْخَيْرِ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ الشَّرِّ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ مَا سَأَلَكَ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا عَاذَ بِهِ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ، وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ النَّارِ، وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ، وَأَسْأَلُكَ أَنْ تَجْعَلَ كُلَّ قَضَاءٍ قَضَيْتَهُ لِي خَيْرًا».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- عائیشەی فێر نزایەكی گشتگیر كرد -ڕەزای خوای لێبێت-، ئەم نزایە لە چوار بەش پێكهاتووە: یەكەم: نزایەكی گشتی بۆ هەموو خێرێك: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ الْخَيْرِ كُلِّهِ:خودایە من داواى هەموو خێرێکت لێدەکەم)؛ گشت خێرەكان، (عَاجِلِهِ:نزیکی)؛ نزیكترینیان لە كاتدا، (وَآجِلِهِ:ودووری)؛ وئەوەیان دوورە لە كاتدا، (مَا عَلِمْتُ مِنْهُ:ئەوەى دەیزانم)؛ لەوەی فێری منت كردووە، (وَمَا لَمْ أَعْلَمْ:وئەوەى نایزانم)؛ ئەوەی كە لە زانستی تۆدا هەیە. هەروەها سپاردنی كاروباری بەندەیە بە الله ی زانا وشارەزا ومیهرەبان؛ بۆیە بۆ مسوڵمان ئەوەیان هەڵدەبژێرێت كە چاكترین وخێرترینە، (وَأَعُوذُ بِكَ:وپەنا بە تۆ دەگرم)؛ داوای پارێزگاری وپاراستن لە تۆ دەكەم، (مِنْ الشَّرِّ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ:لە هەموو شەڕێک، نزیک ودووری، ئەوەى دەیزانم وئەوەى نایزانم). نزای دووەم: بۆ داواكردنی پاراستنی مسوڵمانە لەوەی تووشی سنوور تێپەڕاندن بێت لە نزاكردندا؛ (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ:خودایە داوات لێدەكەم)؛ لێت دەپاڕێمەوە، (مِنْ خَيْرِ مَا سَأَلَكَ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ:هەموو خێرێک کە بەندە وپەیامبەرەکەت داواى لێکردوویت)؛ -صلى اللە علیە وسلم-، (وَأَعُوذُ بِكَ:پەنا بە تۆ دەگرم)؛ داوای پارێزگاری وپاراستنم لە تۆ دەكەم، (مِنْ شَرِّ مَا عَاذَ بِهِ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ:لە هەموو شەڕێک کە بەندە وپەیامبەرەکەت پەنای بە تۆ گرتووە لێیان)؛ -صلى اللە علیە وسلم-، ئەم نزا وداواكردنە لە الله بۆ ئەوەیە نزاكار ئەوەی پێببەخشرێت كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داوای كردووە لە پەروەردگاری بۆ نەفسی خۆی، بەبێ ژماردنی جۆری ئەو شتانەی كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نزاكەیدا داوایكردووە. نزای سێیەم: داواكردنی چوونە بەهەشت ودووركەوتنەوەیە لە دۆزەخ، وئەمیش داواكاری هەموو مسوڵمانێكە ومەبەستی سەرەكیە: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ:خودایە داواى چوونە بەهەشتت لێدەکەم)؛ وبردنەوە بە چوونە نێویەوە، (وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ:وهەر کردەوە وقسەیەک ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە بەهەشت)؛ ئەو قسە وكردەوە چاكانەی تۆ لێی ڕازیت، (وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ النَّارِ:وپەنا بە تۆ دەگرم لە دۆزەخ)؛ چونكە هیچ مرۆڤێك پارێزراو نییە لە كردەوەی ناشیرین مەگەر بە میهرەبانی خۆت مرۆڤ بپارێزیت لە تووشبوون پێیان، (وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ:هەر وتە وکردەوەیەک ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە دۆزەخ)؛ لەو تاوانانەی دەبنە هۆی توڕەبوونت. نزای چوارەم: نزاكردن بەوەی مرۆڤ بەردەوام ڕازی بێت بە قەزا وقەدەری خوای گەورە، (وَأَسْأَلُكَ أَنْ تَجْعَلَ كُلَّ قَضَاءٍ قَضَيْتَهُ لِي خَيْرًا:وداوات لێدەکەم هەموو قەزا وبڕیارێک لەسەرم بڕیارت داوە خێر بێت)؛ هەموو شتێك كە خوای گەورە قەزا وبڕیاری لەسەر داوە؛ داواكارم خێر بێت بۆ من، وئەم نزایە بۆ ڕازیبوونە بە قەزا وبڕیاری خوای گەورە.
پیاو خێزانەکەى فێری ئەو شتانە دەکات کە سوودی دەبێت بۆ دینداری ودونیایان هەروەکو چۆن پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- عائیشەى فێر دەکرد.
باشتر وایە مسوڵمان ئەو نزایانە لەبەر بكات كە لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم-؛ چونكە لە نزا گشتگیرەكانن.
زانایان سەبارەت بەم فەرموودەیە دەڵێن: گشتگیرترین فەرموودەیە لە داواكردنی خێر وپەناگرتن بە پەروەدگار لە شەڕ وخراپە، ئەمە لە قسە پوختەكانە (جوامع الكَلِمِ) كە بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەخشراوە.
لە هۆكارەكانی چوونە بەهەشت لەپاش ڕەحمەت ومیهرەبانی الله: كردەوە وقسە چاكەكان.
زیاتر (8)
سونەنی ابن ماجه (5/ 17) (3846).
موسنەدی أحمد (41/ 474) (25019).
توضيح الأحكام من بلوغ المرام.
لعبد الله البسام (7/ 589).
منحة العلام في شرح بلوغ المرام.
لعبد الله الفوزان (10/ 477).
فتح ذي الجلال والإكرام.
لابن عثيمين (6/ 516).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
10 کتێبەکان- نزا گشتگیرەكان [1]«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ مَا سَأَلَكَ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا عَاذَ بِهِ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ» واتە: «خوایە من داوای ئەو خێرەت لـێ دەكەم كە بەندە و پێغەمبەرەكەت داوای لـێ كردوویت ، وە پەنات پی
- نزا گشتگیرەكان [1]«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ، وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ النَّارِ وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ، وَأَسْأَلُكَ أَنْ تَجْعَلَ كُلَّ قَضَاءٍ قَضَيْتَهُ لِي خَيْرًا» واتە:
زیاتر (8)
- أدعية جامعةأدعية جامعة (للحرمين)39. «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ مَا سَأَلَكَ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا عَاذَ بِهِ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ».
- أدعية جامعةأدعية جامعة (للحرمين)40. «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ، وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ النَّارِ، وَمَا قَرَّبَ مِنْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ، وَأَسْأَلُكَ أَنْ تَجْعَلَ كُلَّ قَضَاءٍ قَضَيْتَهُ لِي خَيْرًا».
- التحقيق والإيضاح لكثير من مسائل الحج والعمرة والزيارة على ضوء الكتاب والسنةالتحقيق والإيضاح لكثير من مسائل الحج والعمرة والزيارة - النسخة المعتمدة* اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنَ الخَيْرِ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ الشَّرِّ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، وَأَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ
- الدعاء ويليه العلاج بالرقى من الكتاب والسنةالدعاء من الكتاب والسنة80- ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنَ الْخَيْرِ كُلِّهِ: عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ الشَّرِّ كُلِّهِ عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ. اللَّهُمَّ إِنِّي أَ
- الذكر والدعاء والعلاج بالرقي من الكتاب والسنة"اللهم إني أسألك من الخير كله عاجله، وآجله ما علمت منه وما لم أعلم، وأعوذ بك من الشر كله عاجله، وآجله ما علمت منه وما لم أعلم. اللهم إني أسألك من خير ما سألك عبدك ونبيك، وأعوذ بك من شر ما عاذ به عبدُكَ ونبيك. اللهم إني أسألك الجنة، وما قرب
- المختصر في آداب السفر وصفة الحج والعمرة وآداب الزيارة والأدعية الجامعة مع ملحق بالفتاوى والمخالفات4- أدعية جامعة (للحرمين)«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ مَا سَأَلَكَ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا عَاذَ بِهِ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ».
- المختصر في آداب السفر وصفة الحج والعمرة وآداب الزيارة والأدعية الجامعة مع ملحق بالفتاوى والمخالفات4- أدعية جامعة (للحرمين)«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ، وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ النَّارِ، وَمَا قَرَّبَ مِنْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ، وَأَسْأَلُكَ أَنْ تَجْعَلَ كُلَّ قَضَاءٍ قَضَيْتَهُ لِي خَيْرًا».
- تطبيق القرآن والأذكارأدعية النبي صلى الله عليه وسلم 80- ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنَ الْخَيْرِ كُلِّهِ: عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ الشَّرِّ كُلِّهِ عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ. اللَّهُمَّ إِنِّي أَ