Skip to content

«واز لەو شتە بھێنە کە گومانت تیایدا ھەیە، بۆ شتێک کە گومانت تیایدا نیە».

لە ئەبی موحەممەد حەسەنی كوڕی عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب (كچەزای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-) دەڵێت: لەبەرم كردووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- كە فەرموویەتی:

«واز لەو شتە بھێنە کە گومانت تیایدا ھەیە، بۆ شتێک کە گومانت تیایدا نیە».

«دَعْ مَا يَرِيبُك إلَى مَا لَا يَرِيبُكَ».

(الترمذي والنسائي) گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- فەرمانی کردووە بە وازهێنان لەو قسە و کردەوانەی کە گومانت تێیاندا هەیە، ئایا نەهی لێكراوە یان نا، ئایا حەرامە یان حەڵاڵ، وڕێنموێنی كردووە بۆ پابەندبوون بەوەی کە گومانی تێدا نییە و دڵنیایت لە چاكی و حەڵاڵبوونی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

پێویستە مسوڵمان بابەت وکاروبارەکانى ژیانی لەسەر یەقین ودڵنیایی دامەزراو بێت، و واز لە شتی گوماناوی بهێنێت، و بەچاوڕۆشنیەوە دینداری بکات.

نەهی کردن لە كردنی شتە گوماناوییەكان -شوبهەکان-.

ئەگەر ئارامی وهێوریت دەوێت ئەوا واز لە شتێک بهێنە کە گومانت لێی هەیە ودووری بخەرەوە لە خۆت.

ڕەحمەتی خواى گەورە بەرامبەر بەندەکانی چونکە فەرمانى پێیانکردووە بە شتانێک کە ئارامی وهێوری نەفسی تێدایە، ونەهی لێیانکردووە لە شتانێک کە تووشی دڵەڕاوکێ وناڕەحەتیان دەکات.

سەرچاوەكان
زیاتر (8)

سونەتی النسائي (8/ 327) (5711).

سونەنی الترمذي (4/ 286) (2518).

موسنەدی أحمد (3/ 248) (1723).

التحفة الربانية في شرح الأربعين حديثًا النووية.

لإسماعيل الأنصاري (ص29).

شرح الأربعين النووية.

لابن عثيمين (ص153).

فتح القوي المتين في شرح الأربعين وتتمة الخمسين للنووي وابن رجب (ص56).