Skip to content

«نمونەی هاوڕێی باش وهاوڕێی خراپ وەك میسك فرۆش ‏ وخۆشکاری كورەی ئاسن وایە

لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«نمونەی هاوڕێی باش وهاوڕێی خراپ وەك میسك فرۆش ‏ وخۆشکاری كورەی ئاسن وایە، میسك فرۆش: یان هەندێكت پێدەدات (وەكو دیاری)، یان ‏لێی دەكڕیت، ویان بۆنێكی خۆشت بەسەردا دێت، وخۆشکاری كورەی ئاسن: یان جلەكانت ‏دەسوتێنێت، ویان بۆنێكی ناخۆشت بەسەردا دێت».

«إِنَّمَا مَثَلُ الْجَلِيسِ الصَّالِحِ وَالْجَلِيسِ السَّوْءِ كَحَامِلِ الْمِسْكِ وَنَافِخِ الْكِيرِ، فَحَامِلُ الْمِسْكِ: إِمَّا أَنْ يُحْذِيَكَ، وَإِمَّا أَنْ تَبْتَاعَ مِنْهُ، وَإِمَّا أَنْ تَجِدَ مِنْهُ رِيحًا طَيِّبَةً، وَنَافِخُ الْكِيرِ: إِمَّا أَنْ يُحْرِقَ ثِيَابَكَ، وَإِمَّا أَنْ تَجِدَ رِيحًا خَبِيثَةً».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نمونەی دوو جۆر لە خەڵكی باسكرد: جۆری یەكەم: هاوڕێی چاك ؛ كە ڕێنموێنی دەكات بۆ لای خوای گەورە وئەو شتانەی ڕەزامەندی پەروەردگاری تێدایە، ویارمەتیدەرە لە گوێڕایەڵیكردنی پەروەردگار، نمونەی ئەم كەسە وەكو فرۆشیاری میسك وایە، یان هەندێكت پێدەدات، یان ئەوەتا لێی دەكڕیت، یان بۆنی خۆشی بەسەرتا دێت. جۆری دووەم: هاوڕێی خراپ ؛ كە مرۆڤ دوور دەخاتەوە لە ڕێبازی الله، ویارمەتیدەرە لەسەر كردنی گوناهەكان، وكردەوەی خراپ وناشیرینی لێوە دەبینیت، وتووشی سەرزەنشتی دەبیت بەهۆی هاوڕێیەتی ودانیشتن لەگەڵی نمونەی ئەم كەسە وەكو ئەو ئاسنگەرە وایە كە فوو دەكات بە كورەدا ؛ یان ئەوەتا جلەكەت دەسوتێنێت بەهۆی پرژی ئاگرەكە، یان ئەوەتا بەهۆی نزیكبوونت لێی بۆنی پیس وناخۆش دێت بەسەرتدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

هێنانەوەى نمونەکان ڕێگەپێدراوە ؛ بۆ نزیككردنەوەی واتا ومەبەست وتێگەیشتنی بیسەر

ئامۆژگاری وهاندان بۆ دانیشتن لەگەڵ كەسی خواپەرست وچاك، ودووركەوتنەوە لە كەسی خراپ وبەد ڕەوشت.

سەرچاوەكان
زیاتر (7)

سەحیحی البخاري (7/ 96) (5534).

سەحیحی مسلم (4/ 2026) (2628).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (1/ 431).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

مجموعة من الباحثين (1/ 339).

شرح النووي على مسلم (16/ 178).