Skip to content

مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى ئەوەیە بیپەرستن و بەهیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای ئەو کەسە نەدات کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نادات

لە موعازەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:

لە پشتی پێغەمبەرەوە بووم -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێدرێژێک پێی دەووترێت عوفەیر، فەرمووی: «ئەی موعاز، ئایا دەزانى مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى چییە؟»، ووتم: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، فەرمووی: «مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى ئەوەیە بیپەرستن و بەهیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای ئەو کەسە نەدات کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نادات»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا موژدە بدەم بە خەڵکی؟ فەرمووی: «نەخێر موژدەیان پێمەدە، چونکە کەمتەرخەمی دەکەن».

كُنْتُ رِدْفَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى حِمَارٍ يُقَالُ لَهُ عُفَيْرٌ، فَقَالَ: «يَا مُعَاذُ، هَلْ تَدْرِي حَقَّ اللَّهِ عَلَى عِبَادِهِ، وَمَا حَقُّ العِبَادِ عَلَى اللَّهِ؟»، قُلْتُ: اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: «فَإِنَّ حَقَّ اللَّهِ عَلَى العِبَادِ أَنْ يَعْبُدُوهُ وَلا يُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا، وَحَقَّ العِبَادِ عَلَى اللَّهِ أَنْ لا يُعَذِّبَ مَنْ لا يُشْرِكُ بِهِ شَيْئًا»، فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ أَفَلاَ أُبَشِّرُ بِهِ النَّاسَ؟ قَالَ: «لا تُبَشِّرْهُمْ، فَيَتَّكِلُوا».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مافى خواى گەورە ڕووندەکاتەوە لەسەر بەندەکانى، ومافى بەندەکان لەلای خواى گەورە، مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکان ئەوەیە کە بیپەرستن وهیچ هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن ، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای موەحیدەکان -یەک خوا پەرستەکان- نەدات ئەوانەى کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەش بۆ خواى گەورە بڕیار نادەن. پاشان موعاز ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا موژدە بە خەڵکی نەدەم بۆئەوەى ئاسوودە بن بەم فەزڵە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکرد لەترسی ئەوەى نەک تەنها پشت بەم موژدەیە ببەستن وهیچ کردەوە نەکەن.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ڕوونکردنەوەى مافى خواى گەورە کە واجبی کردووە لەسەر بەندەکانى، وئەمیش ئەوەیە کە بیپەرستن، وبە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن.

ڕوونکردنەوەى مافى بەندەکان لەلای خواى گەورە کە واجبی کردووە لەلای خۆی وەکو فەزڵ ونیعمەتێک، ئەمیش ئەوەیە هەرکەسێک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدات بیکاتە بەهەشتەوە وسزای نەدات.

موژدەیەکی گەورەیە بۆ ئەو موەحیدانەى کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەش بۆ خواى گەورە بڕیار نادەن وچارەنووسیان چوونە بەهەشتە.

موعاز ئەم فەرموودەیەی گێڕایەوە لەپێش مردنی؛ لەترسی ئەوەى نەوەکو گوناهبار بێت بەهۆی شاردنەوەى زانست.

ئاماژەیە بۆ بڵاو نەکردنەوەى هەندێک فەرموودە لەلای هەندێک خەڵک لەترسی ئەوەى نەک کەسانێک هەبن لێی تێنەگەن؛ بەمەرجێک ئەو فەرموودانە باسی کردەوە و حەددی شەرعی نەبێت.

موەحیدە تاوانبارەکان لەژێر ویستی خواى گەورەن ئەگەر بیەوێت سزایان دەدات وئەگەر بیەوێت لێیان خۆش دەبێت، پاشان چارەنووسیان بەرەو بەهەشتە.

سەرچاوەكان

(1/ 627).

زیاتر (7)

سەحیحی البخاري (4/ 29) (2856).

سەحیحی مسلم (1/ 58) (30).

المحكم لابن سيده (10/26).

المفهم لما أشكل من تلخيص كتاب مسلم (1/ 203).

فتح الباري (11/340.

البحر المحيط الثجاج في شرح صحيح الإمام مسلم بن الحجاج (1/ 623).

عمدة القاري شرح صحيح البخاري (14/ 148).