Skip to content

«ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، شەیتان ڕادەکات لەو ماڵەی کە (سورەتی البقرة)ی تێدا دەخوێندرێت».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، شەیتان ڕادەکات لەو ماڵەی کە (سورەتی البقرة)ی تێدا دەخوێندرێت».

«لَا تَجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ مَقَابِرَ، إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنْفِرُ مِنَ الْبَيْتِ الَّذِي تُقْرَأُ فِيهِ سُورَةُ الْبَقَرَةِ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی دەکاتەوە لەوەى ماڵ نوێژی تێدا نەکرێت هەتاوەکو وەکو گۆڕستانی لێدێت کە نوێژی تێدا ناکرێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە شەیتان ڕادەکات لەو ماڵەى کە سورەتی -البقرة-ی تێدا دەخوێندرێت.

واتای وشەکان

ينفر: يصد ويعرض إعراضاً بالغاً.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

موستەحەبە (سونەتە) کە پەرستنەکان ونوێژی نافیلە (نوێژی سونەت) بە زۆری لە ماڵدا ئەنجامبدرێت.

نوێژکردن لەنێو گۆڕستاندا ؛ ڕێگەپێدراو نییە، چونکە هۆکارە بۆ شیرک وهاوبەش بڕیاردان بۆ الله وهەروەها دەبێتە هۆی زیادەڕەوی کردن لە مردووەکان، جگە لەنوێژی جەنازە نەبێت کە ڕێگەپێدراوە لەنێو گۆڕستان بکرێت.

نەهی کردن لە نوێژکردن لە گۆڕستان و لەلای گۆڕەکان ؛ شتێکی جێگیر بوو لەلای هاوەڵان، بۆیە کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کرد لەوەى ماڵ وەکو گۆڕستانی لێبکرێت ؛ هاوەڵان پرسیاریان سەبارەت بە ئەمە نەکرد چونکە دەیانزانی ئەوە گۆڕستانە کە نوێژی تێدا ناکرێت.

سەرچاوەكان
زیاتر (9)

سەحیحی مسلم (1/ 539) (780).

بهجة الناظرين.

لسليم الهلالي (2/ 240).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (4/ 682).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمصطفى الخِن وغيره (2/ 757).

مرقاة المفاتيح شرح مشكاة المصابيح.

لعلي القاري (4/ 1460).