Skip to content

«ڕەوا نییە بۆ هیچ مسوڵمانێک کە قسە دابڕێت لە گەڵ برای مسوڵمانی لە سەرووی سێ شەو

لە ئەبی ئەیوبی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ڕەوا نییە بۆ هیچ مسوڵمانێک کە قسە دابڕێت لە گەڵ برای مسوڵمانی لە سەرووی سێ شەو، کاتێک بەیەک دەگەن؛ ئەم ڕوودەکات بەملاوە وئەویش ڕوودەکات بەولاوە، وچاکترینیان ئەوەیانە کە دەستپێشخەری دەکات بە سەلامکردن (لە کەسی بەرامبەری)»

«لَا يَحِلُّ لِرَجُلٍ أَنْ يَهْجُرَ أَخَاهُ فَوْقَ ثَلَاثِ لَيَالٍ، يَلْتَقِيَانِ، فَيُعْرِضُ هَذَا وَيُعْرِضُ هَذَا، وَخَيْرُهُمَا الَّذِي يَبْدَأُ بِالسَّلَامِ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە دەنگدابڕین لەگەڵ مسوڵمان بۆ زیاتر لە سێ شەو، بەشێوەیەک هەریەکەیان بەئەوی تر دەگات وسەلامی لێناکات وقسەی لەگەڵدا ناکات. وباشترینیان ئەوەیە کە هەوڵدەدات ئەم دەنگدابڕانە نەهێڵێت، ومەبەست بەدەنگدابڕان لێرەدا ؛ ئەگەر بەهۆی شتی کەسیەوە بێت، بەڵام ئەگەر دەنگدابڕان بێت لەپێناو مافى خواى گەورە -سبحانە وتعالى- وەکو دەنگدابڕان -هەجرکردنی- تاوانبار وبیدعەچی وهاوڕێ خراپەکان؛ ئەمە هیچ کاتێکی دیاریکراوی نیە، بەڵکو بەستراوەتەوە بە بەرژەوەندی لەم دەنگدابڕانە، وئەگەر ئەم بەرژەوەندیە نەمێنێت ئەویش نامێنێت.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

دەنگ دابڕان کەمتر لە سێ ڕۆژ ؛ ڕێگەپێدراوە، ئەمیش بەڕەچاوکردنی سروشتی نەفسی مرۆڤ؛ بۆئەوەى لەم ماوەیەدا گرفتەکە لەدڵدا نەمێنێت.

فەزڵی سەلام کردن، کە ئەو شتە ناڕەوایانەی لە نەفسدایە لایدەبات ونیشانەی دەربڕینی خۆشەویستییە بۆ کەسی بەرامبەر.

بەپەرۆشی ئیسلام لەسەر پتەوکردنی برایەتی وتەبایی ویەکڕیزی لەنێوان مسوڵمانان.

سەرچاوەكان
زیاتر (8)

سەحیحی البخاري (8/ 21) (6077).

سەحیحی مسلم (4/ 1984) (2560).

منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (10/ 111).

فتح ذي الجلال والإكرام بشرح بلوغ المرام.

لابن عثيمين (6/ 293).

توضيح الأحكام من بلوغ المرام.

للبسام (7/ 339).