«دۆزەخ دەوردراوە بە شەهوەت وئارەزووەکان، وبەهەشت دەوردراوە بە ناڕەحەتی وتاقیکردنەوەکان».
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«دۆزەخ دەوردراوە بە شەهوەت وئارەزووەکان، وبەهەشت دەوردراوە بە ناڕەحەتی وتاقیکردنەوەکان».
«حُجِبَتِ النَّارُ بِالشَّهَوَاتِ، وَحُجِبَتِ الْجَنَّةُ بِالْمَكَارِهِ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە دۆزەخ دەوردراوە بەو شتانەى نەفسی مرۆڤ ئارەزووی دەکات لە کردەوە حەرامکراوەکان یان کەمتەرخەمی لە واجبەکان؛ هەرکەسێک شوێن هەوا وئارەزووی نەفسی بکەوێت ئەوا شایستەى چوونە دۆزەخە، وبەهەشت دەوردراوە بەو شتانەى کە نەفس حەزی پێناکات؛ وەکو پەیڕەوکردنی فەرمانپێکراوەکان و وازهێنان لە حەرامکراوەکان وئارامگرتن لەسەر ئەمە، ئەگەر گوێڕایەڵ بێت وجیهادی نەفسی بکات ئەوا شایستەى چوونە بەهەشتە.
حُجبت: حُفت وأُحيطت.
هۆکاری تووشبوون بە شەهوەت وئارەزووەکان بریتیە لە ڕازاندنەوەی شەیتان بۆ شەڕ وخراپە وشتە ناشرینەکان، کە ئەمەش وا دەکات لای نەفس جوان بێت وبۆی بچێت وئەنجامی بدات.
فەرمانکردن بە دوورکەوتنەوە لە شەهوەتە حەرامکراوەکان؛ چونکە ڕێگایە بەرەو دۆزەخ، وئارامگرتن لەسەر ناڕەحەتی وناخۆشیەکان ؛ چونکە ڕێگایە بەرەو بەهەشت.
فەزڵ وپلەوپایەى جیهادکردن دژ بە نەفس وکۆشش کردن لە پەرستنەکاندا وئارام گرتن لەسەر ئەو بارگرانی وناڕەحەتیانەى پەیوەستن بە پەرستنەکانەوە.
زیاتر (15)
سەحیحی البخاري (8/ 102) (6487).
سەحیحی مسلم (4/ 2174) (2822).
سونەنی أبي داود (7/ 122) (4744).
سونەنی الترمذي (4/ 274) (2560).
سونەتی النسائي (7/ 3) (3763).
كنوز رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (2/ 449).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (2/ 87).
المنهاج شرح صحيح مسلم بن الحجاج.
للنووي (17/ 165).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (1/ 183).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمصطفى الخِن وغيره (1/ 134).