Skip to content

«ئایا دەزانن غەیبەت چییە؟ » ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانێت، فەرمووی: «ئەوەیە شتێک بڵێیت سەبارەت بە براکەت کە ئەگەر ئەو بیبیستێت حەزی پێنەکات»

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ئایا دەزانن غەیبەت چییە؟ » ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانێت، فەرمووی: «ئەوەیە شتێک بڵێیت سەبارەت بە براکەت کە ئەگەر ئەو بیبیستێت حەزی پێنەکات»، ووترا: ئەی ئەگەر ئەو قسەیەی کە سەبارەت بە ئەو کرا تێیدا بوو؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ئەو قسەی سەبارەت بە ئەو کرا تێیدا بوو؛ ئەوا غەیبەتی ئەوت کردووە، وئەگەر تێیدا نەبوو؛ ئەوا بوهتانت بۆی کردووە».

«أَتَدْرُونَ مَا الْغِيبَةُ؟»، قَالُوا: اللهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: «ذِكْرُكَ أَخَاكَ بِمَا يَكْرَهُ»، قِيلَ: أَفَرَأَيْتَ إِنْ كَانَ فِي أَخِي مَا أَقُولُ؟ قَالَ: «إِنْ كَانَ فِيهِ مَا تَقُولُ فَقَدِ اغْتَبْتَهُ، وَإِنْ لَمْ يَكُنْ فِيهِ فَقَدْ بَهَتَّهُ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەقیقەتی غەیبەتکردنی حەرامکراو ڕووندەکاتەوە، ئەمیش بریتیە لە : باسکردنی مسوڵمانێک بەشێوەیەک ئەگەر بیبیستێـت پێی ناخۆش دەبێت، ئەگەر باسکردنی سیفەتە ڕەوشتی یان لاشەییەکانى بێت، وەکو: کوێر وفێڵ ودرۆزن وهتد لە وەسفەکانى سەرزەنشتکردن، ئەگەرچیش ئەو سیفەتەی تێدا هەبێت. بەڵام ئەگەر ئەو سیفەتەى تێدا نەبێت ؛ ئەمە گەورەترە لە تاوانى غەیبەتکردن، کە پێی دەووترێت: بوهتان، واتا: درۆ هەڵواسین بۆ کەسێک لەکاتێکدا ئەو سیفەتەى تێدا نەبێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

جوانی فێرکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چونکە لەڕێگەی پرسیار و وەڵامەوە بابەتەکانیان فێر دەکات.

جوانی ئەدەب وڕەوشتی هاوەڵان لە بەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، کە ووتیان: خودای گەورە وپێغەمبەرەکەی دەزانێت.

کەسی پرسیارلێکراو شتێک نەزانێت دەڵێت: خودا زاناترە.

شەریعەتی ئیسلام کۆمەڵگا دەپارێزێت ئەمیش بەپاراستنی مافەکان وبرایەتی لەنێوانیاندا.

غەیبەت حەرامکراوە مەگەر لەچەند حاڵەتێکی دەگمەندا؛ لەوانەش: - لابردنی ستەم؛ کەسی ستەملێکراو باسی ستەمکار دەکات لەلای ئەو کەسەی دەتوانێت مافەکەى بۆ وەربگرێتەوە بۆیە دەڵێت: فڵان کەس ستەمی لێکردووم یان ئاوا وئاوای کردووە. - ڕاوێژپێکردن لەبابەتی هاوسەرگیری وهاوبەشی(شەریکی) ودراوسێیەتی وهتد.

سەرچاوەكان
زیاتر (7)

سەحیحی مسلم (4/ 2001) (2589).

فتح ذي الجلال والاكرام بشرح بلوغ المرام.

لابن عثيمين (6/ 378).

منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (10/ 237).

توضيح الأحكام من بلوغ المرام.

للبسام (7/ 428).