Skip to content

«(ئەو كاتەی) پەروەردگار نزیكترینە لە بەندەوە ؛ لە سێیەكی کۆتایی شەو

لە ئەبی ئومامەوە دەڵێت: عەمرو ئیبن عەبسە -ڕەزای خوای لێبێت- پێمی ووت كە گوێی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە كە فەرموویەتی:

«(ئەو كاتەی) پەروەردگار نزیكترینە لە بەندەوە ؛ لە سێیەكی کۆتایی شەو، ئەگەر توانیت لەو كەسانە بە كە یادی الله دەكەن لەو ماوەیەدا».

«أَقْرَبُ مَا يَكُونُ الرَّبُّ مِنَ العَبْدِ فِي جَوْفِ اللَّيْلِ الآخِرِ، فَإِنْ اسْتَطَعْتَ أَنْ تَكُونَ مِمَّنْ يَذْكُرُ اللَّهَ فِي تِلْكَ السَّاعَةِ فَكُنْ».

(أبو داود والترمذي والنسائي) گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە پەروەردگار -سبحانه وتعالی- نزیكترینە لە بەندەوە لە سێ یەکی كۆتایی شەو؛ بۆیە ئەی بەندەی ئیماندار ئەگەر ڕێنموێنی كرایت وتوانیت لە ڕیزی كەسە خواپەرستە نوێژخوێنە تەوبەكارە یادكارەكان بە لەم كاتەدا، چونكە ئەمە بابەتێكە پێویستە بەندە بەهەلی بزانێت وتیایدا كۆشش بكات بۆ پەرستنی الله.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ئامۆژگاری وهاندانی مسوڵمان بۆ یاد كردنی خوا گەورە لە كۆتایی شەودا.

فەزڵی كاتەكان جیاوازە بۆ زیكر ونزا ونوێژ كردن.

میرك دەڵێت: جیاوازی لەنێوان دەستەواژەی: (-ئەو كاتەی- كە پەروەردگار نزیكترینە لە بەندەوە)؛ ودەستەواژەی: (نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە)؛ لەوەدایە یەكەمیان ڕوونكردنەوەی ئەو كاتەیە كە پەروەردگار نزیكترنە لە بەندە وئەمیش لە كۆتایی شەودایە، ودووەمیان ڕوونكردنەوەی نزیكترین حاڵی بەندەیە لە پەروەردگار ئەمەیان لەحاڵەتی سوجدە بردندایە.

سەرچاوەكان
زیاتر (11)

سونەنی الترمذي (5/ 537) (3579).

سونەنی أبي داود (2/ 454) (1277).

سونەتی النسائي (1/ 279) (572).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (2/ 1019).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (5/ 509).

كنوز رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (17/ 535).

مشكاة المصابيح.

للتبريزي (1/ 387).