«خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە واجبە لەسەر هەموو باڵغێکی نێر، وسیواک بکات، وبۆن لە خۆی بدات ئەگەر هەبوو».
لە عەمروی کوڕی سولەیمی ئەنساڕیەوە دەڵێت: شاهێدی دەدەم ئەوەى کە ئەبی سەعید دەڵێت: شاهێدی دەدەم لەسەر ئەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە واجبە لەسەر هەموو باڵغێکی نێر، وسیواک بکات، وبۆن لە خۆی بدات ئەگەر هەبوو».
«الغُسْلُ يَوْمَ الجُمُعَةِ وَاجِبٌ عَلَى كُلِّ مُحْتَلِمٍ، وَأَنْ يَسْتَنَّ، وَأَنْ يَمَسَّ طِيبًا إِنْ وَجَدَ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە خۆشۆردن بۆ نوێژی هەینی جەختی لەسەر كراوەتەوە وەكو واجب ؛ دەرهەق بە مسوڵمانێكی نێر وباڵغ لە ئەو كەسانەی كە نوێژی هەینی واجبە لەسەریان، وهەروەها سونەتە ددانی بە سیواك وهاوشێوەكانی پاك بكاتەوە، وهەر بۆنێكی خۆش بێت لەخۆی بدات.
...:
جەختکردنەوە لەسەر سونەتێتی خۆشۆردن لە ڕۆژی جومعەدا لەسەر هەموو پیاوێکی مسوڵمانی باڵغ.
پاکوخاوێنی ولابردنی بۆنی ناخۆش داواکراوە لە شەریعەتدا لەسەر مسوڵمان.
بەگەورەدانانی ڕۆژی هەینی، وخۆ ئامادەكردن بۆی.
جەختكردنەوە لەسەر سونەتێتی سیواك كردن بۆ نوێژی جومعە.
سونەتێتی بۆنی خۆش لەخۆدان پێش چوون بۆ نوێژی جومعە.
ئافرەت ئەگەر لە ماڵ دەربچێت بۆ نوێژكردن یان شوێنی تر ؛ نابێت بۆن لە خۆی بدات، چونكە لە سونەتدا ئەم كارە حەرامكراوە.
باڵغ بوون بە چەند نیشانەیە دەردەكەوێت، سیانیان لە پیاو وئافرەتدا هەن، بریتین لە: یەكەم: تەواوكردنی پانزە ساڵ، دووەم: دەرچووی مووی زبر لە دەوروبەری ئەندامی زاوزێ، سێیەم: دەرچوونی مەنی لە ئەندامی زاوزێ بەهۆی لەشگرانی لەكاتی خەو یان شەهوەت ئەگەرچیش تووشی لەشگرانی نەبووبێت لەخەودا، سەبارەت بە نیشانەی چوارەم تایبەتە بە ئافرەت ئەویش بریتیە لە: سووڕی مانگانە -حەیز-، ئەگەر ئافرەت تووشی سوڕی مانگانە هات ؛ ئەوا باڵغ بووە.
(6/ 134).
زیاتر (13)
سەحیحی البخاري (2/ 3) (880).
سەحیحی مسلم (2/ 580) (846).
مختار الصحاح.
لزين الدين الرازي (ص155).
شرح صحيح البخاري.
لابن بطال (2/ 468).
شرح النووي على مسلم.
توضيح الأحكام شرح بلوغ المرام.
للبسام (1/ 382).
فتح ذي الجلال والإكرام شرح بلوغ المرام.
لابن عثيمين (1/ 330).
منار القاري شرح مختصر صحيح البخاري.
لحمزة قاسم (2/ 234).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
4 کتێبەکانزیاتر (4)
- المختصر المفيد للمؤذن والإمام والخطيب وأحكام المساجد«الغُسْلُ يَوْمَ الجُمُعَةِ وَاجِبٌ عَلَى كُلِّ مُحْتَلِمٍ، وَأَنْ يَسْتَنَّ -أَيْ: يَسْتَاكُ- وَأَنْ يَمَسَّ طِيبًا إِنْ وَجَدَ»
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 6«غُسْلُ يَوْمِ الجُمُعَةِ وَاجِبٌ عَلىٰ كُلِّ مُحْتَلِمٍ».
- فضائل وآداب المسجد النبويفضائل وآداب المسجد النبوي، وأحكام زيارة قبر النبي عليه الصلاة والسلام وقبري صاحبيه«الغُسْلُ يَوْمَ الجُمُعَةِ وَاجِبٌ عَلَى كُلِّ مُحْتَلِمٍ، وَأَنْ يَسْتَنَّ، وَأَنْ يَمَسَّ طِيبًا إِنْ وَجَدَ»[7]،
- ما لا يسع أطفال المسلمين جهله«غُسْلُ يَوْمِ الجُمُعَةِ وَاجِبٌ عَلَى كُلِّ مُحْتَلِمٍ»[57].