Skip to content
المُمتَحنَة /

ئایەت ١٠

٦٠ : ١٠

ئایەت ١٠ of المُمتَحنَة (٦٠ : ١٠). This page carries the verse in the Uthmani script with a translation of its meaning, at a stable URL that can be cited on its own.

المُمتَحنَة ئایەتەکان ١٣
سوورەت · المُمتَحنَة
الترجمة الكردية - محمد صالح باموكي
٦٠ : ١٠

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا جَآءَكُمُ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ مُهَٰجِرَٰتٖ فَٱمۡتَحِنُوهُنَّۖ ٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِإِيمَٰنِهِنَّۖ فَإِنۡ عَلِمۡتُمُوهُنَّ مُؤۡمِنَٰتٖ فَلَا تَرۡجِعُوهُنَّ إِلَى ٱلۡكُفَّارِۖ لَا هُنَّ حِلّٞ لَّهُمۡ وَلَا هُمۡ يَحِلُّونَ لَهُنَّۖ وَءَاتُوهُم مَّآ أَنفَقُواْۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ أَن تَنكِحُوهُنَّ إِذَآ ءَاتَيۡتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّۚ وَلَا تُمۡسِكُواْ بِعِصَمِ ٱلۡكَوَافِرِ وَسۡـَٔلُواْ مَآ أَنفَقۡتُمۡ وَلۡيَسۡـَٔلُواْ مَآ أَنفَقُواْۚ ذَٰلِكُمۡ حُكۡمُ ٱللَّهِ يَحۡكُمُ بَيۡنَكُمۡۖ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، ئەگەر ئافرەتانی ئیماندار ھاتن بۆلاتان بە کۆچ کەری تاقیان بکەنەوە خوا بەباوەڕی ئەوان زاناترە، ئەمجا ئەگەر زانیتان ئەو (ئافرەتانە) باوەڕدارن ئەوە مەیانگێڕنەوە بۆلای (مێردە) بێ بڕواکانیان، نەئەو ئافرەتانە حەڵاڵن بۆ ئەو مێردە بێ باوەڕانە وە نە ئەو مێردانەش بۆ ئەو ئافرەتانە حەڵاڵن وە ئەوەی (مێردەکانیان) خەرجیان کردووە، بیاندەنەوە ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە کە ئەم ئافرەتانە مارە بکەن ئەگەر مارەییەکانیان بدەنێ، ژنە کافرە (بت پەرستەکان) لای خۆتان ڕامەگرن (ئەوانەی کە لە مەککە بەبێ باوەڕی ماونەتەوە) ئێوە داوای ئەوە بکەنەوە کەخەرجتان کردووە (بۆ ژنە کافرەکانتان کە ئێستە چوونەتە لای کافران) ئەوانیش با داوای ئەوە بکەن کە خەرجیان کردووە (بۆ ژنە موسوڵمان بوەکانیان کە ھاتونەتە لای ئێوە) ئەمە فەرمانی خوایە بڕیار ئەدا لەنێوانیاندا وە خوا زانا وکاربەجێیە