Skip to content
لیستی سوورەتەکان /

المُمتَحنَة

المُمتَحنَة is chapter ٦٠ of the Quran and has ١٣ verses. This page presents it in full in the Uthmani script, with a verse-by-verse translation of its meaning.

13 ئایەتەکان ژمارەی سوورەت ٦٠
چوون بۆ ئایەت
الترجمة الكردية - محمد صالح باموكي
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمۡ أَوۡلِيَآءَ تُلۡقُونَ إِلَيۡهِم بِٱلۡمَوَدَّةِ وَقَدۡ كَفَرُواْ بِمَا جَآءَكُم مِّنَ ٱلۡحَقِّ يُخۡرِجُونَ ٱلرَّسُولَ وَإِيَّاكُمۡ أَن تُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ رَبِّكُمۡ إِن كُنتُمۡ خَرَجۡتُمۡ جِهَٰدٗا فِي سَبِيلِي وَٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِيۚ تُسِرُّونَ إِلَيۡهِم بِٱلۡمَوَدَّةِ وَأَنَا۠ أَعۡلَمُ بِمَآ أَخۡفَيۡتُمۡ وَمَآ أَعۡلَنتُمۡۚ وَمَن يَفۡعَلۡهُ مِنكُمۡ فَقَدۡ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ

ئەی ئەو کەسانەی کەباوەڕتان ھێناوە، دوژمنانی من وخۆتان مەکەن بەدۆستی خۆتان دۆستایەتی خۆتانیان بۆ بنێرن لەکاتێکدا دڵنیاشن ئەوان بێ باوەڕن بەو ئاینە ڕاستەی کە بۆتان ھاتووە، پێغەمبەر ﷺ وئێوەش دەردەکەن (لەبەر ئەوەی) کە باوەڕتان ھەیە بەخوای پەروەردگارتان جا ئەگەر دەرچوون لە ووڵاتی خۆتان بۆ تێکۆشان وجەنگ کردن لە ڕێی مندا وە بۆ بەدەستھێنانی خۆشنوودی من (دۆستایەتی ئەوان مەکەن) ڕازو نھێنی (باوەڕدارانیان) پێ دەڵێن بە دۆستایەتی، لە کاتێکدا من ئەزانم بەوەی شاردتانەوە وبەوەیشی ئاشکراتان کرد وە ھەرکەسێك لە ئێوە دۆستایەتیان بکات ئەوە بێگومان ڕێی ڕاستی وون کردووە

إِن يَثۡقَفُوكُمۡ يَكُونُواْ لَكُمۡ أَعۡدَآءٗ وَيَبۡسُطُوٓاْ إِلَيۡكُمۡ أَيۡدِيَهُمۡ وَأَلۡسِنَتَهُم بِٱلسُّوٓءِ وَوَدُّواْ لَوۡ تَكۡفُرُونَ

ئەگەر تووشتان ببن ئەبن بەدوژمنی ئێوە وە درێژ ئەکەن بۆتان دەستیان وزمانیان بەخراپی، ئاواتە خوازن کە ئێوە بێ باوەڕ بوونایە

لَن تَنفَعَكُمۡ أَرۡحَامُكُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُكُمۡۚ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يَفۡصِلُ بَيۡنَكُمۡۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ

نـەخزمانتان ونەمناڵانتان سوودتان پێ ناگەیەنن لەڕۆژی دواییدا (خوا ئێوە وخزمەکانتان) لە یەك جیادەکاتەوە وە خوا بینایە بەوەی کەدەیکەن

قَدۡ كَانَتۡ لَكُمۡ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ فِيٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ إِذۡ قَالُواْ لِقَوۡمِهِمۡ إِنَّا بُرَءَٰٓؤُاْ مِنكُمۡ وَمِمَّا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ كَفَرۡنَا بِكُمۡ وَبَدَا بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمُ ٱلۡعَدَٰوَةُ وَٱلۡبَغۡضَآءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَحۡدَهُۥٓ إِلَّا قَوۡلَ إِبۡرَٰهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسۡتَغۡفِرَنَّ لَكَ وَمَآ أَمۡلِكُ لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٖۖ رَّبَّنَا عَلَيۡكَ تَوَكَّلۡنَا وَإِلَيۡكَ أَنَبۡنَا وَإِلَيۡكَ ٱلۡمَصِيرُ

بەڕاستی بۆ ئێوە ھەیە سەرمەشقێکی جوان وچاك لە ئیبراھیم وئەوانەی لەگەڵیدا بوون کە بەگەلەکەی خۆیانیان ووت بەڕاستی ئێمە بێزار وبەرین لەئێوە وە لەو شتانەش کەدەیان پەرستن لەجیاتی خوا، ئێمە باوەڕمان نیە بە(ئاینی) ئێوە وە پەیدابوو لەنێوان ئێمەوئێوەدا دوژمنایەتی وکینە بۆ ھەمیشەیی تا کاتێك کەبڕوا بەخوای تاك وتەنیا دەھێنن جگە لەو قسەیەی ئیبراھیم کە بەباوکی ووت بێگومان داوای لێخۆشبوونت بۆ ئەکەم وە من ھیچم بەدەست نیە لەبەرانبەر خوادا بۆ تۆ، ئەی پەروەردگارمان تەنھا پشتمان بەتۆ بەستووە وە ھەر بۆ لای تۆ گەڕاوینەتەوە سەر ئەنجامیش ھەر بۆلای تۆیە

رَبَّنَا لَا تَجۡعَلۡنَا فِتۡنَةٗ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ وَٱغۡفِرۡ لَنَا رَبَّنَآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

ئەی پەروەردگار نەمان کەیت بە مایەی گومڕایی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون وە لێمان خۆشبە ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ھەر تۆیت زاڵ وباڵادەست وکاربەجێ