Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

88 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
ڕۆژێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی بەیانیدا پێشنوێژی بۆمان ئەنجامدا، وفەرمووی: «ئایا فڵان ئامادەیە؟»، ووتیان: نەخێر، فەرمووی: «ئایا فڵان ئامادەیە؟»، ووتیان: نەخێر، فەرمووی: «ئەم دوو نوێژە (نوێژی بەیانی وعیشا) قورسترین نوێژن لەسەر مونافیقەکان (دوو ڕووەکان)، ئەگەر دەتانزانی چی تێدایە (لە فەزڵ وپاداشت)؛ ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر لەسەر چۆکەکانیش بووایە ، وڕیزی یەکەم وەکو ڕیزی فریشتەکانە، وئەگەر فەزڵی ڕیزی یەکەمتان دەزانی ئەوا پێشبڕکێتان دەکرد بۆ ئەوەى پێشتر ئامادەی بن، ونوێژی پیاوێک لەگەڵ پیاوێکی تر پاکتر وخێرترە لە ئەنجامدانى نوێژ بە تەنها، وئەنجامدانى نوێژ لەگەڵ دوو پیاودا پاکتر وخێرترە لە ئەنجامدانى نوێژ لەگەڵ پیاوێک، وهەتا ژمارەکە زۆرتر بێت ئەوا خوای گەورە زیاتر پێی خۆشە».
سەحیحە (أبو داود والنسائي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«حەسەن وحوسەین سەردار وگەورەی گەنجانی بەهەشتن».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەرئاوکردن دەربچووایە، دەیفەرموو: «غفرانك» واتە:«خودایە، لێم خۆش بە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەر مسوڵمانێک نزایەك بکات ونزاكە گوناهـ وپچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا نەبێت؛ ئەوا خواى گەورە بەهۆی نزاکەى یەكێك لەم سیانەی پێدەبەخشێت: یان ئەوەتا دەستبەجێ نزاكەی وەڵام دەدرێتەوە، یان ئەوەتا بۆی هەڵدەگرێت بۆ قیامەت، یان ئەوەتا بەپێی نزاكەی شەڕ وخراپەیەکی لێ دوور دەخاتەوە». ووتیان: کەواتە زۆر نزا دەکەین، ئەویش فەرمووی: «خودا زیاتر دەبەخشێت».
سەحیحە (أحمد) گێڕاویەتەوە
«بە بەزەییەکان خواى میهرەبان ڕەحمیان پێدەکات، بەڕەحم بن لەگەڵ نیشتەجێبووانی سەر زەوی ؛ ئەو زاتەی لە سەرووی ئاسمانەکانە ڕەحمتان پێدەكات».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی (لەعنەتی) کردووە: لەو پیاوەى کە پۆشاکی ئافرەت لەبەر دەکات، ولەو ئافرەتەى کە پۆشاکی پیاو لەبەر دەکات».
سەحیحە (النسائي -لە سونەنی کوبرا- وابن ماجه -بە هەمان مانا- وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخوات ئەوا کوفر یان شیرکی کردووە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«زمانت بەردەوام شێدار بێت بە زیکر ویادی خوای گەورە».
سەحیحە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە