«لە دوای خۆم هیچ فیتنە وتاقیکردنەوەیەکم جێنەهێشتووە کە زیانبەخشتر بێت بۆ سەر پیاوان وەکو ئافرەتان».
لە ئوسامەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«لە دوای خۆم هیچ فیتنە وتاقیکردنەوەیەکم جێنەهێشتووە کە زیانبەخشتر بێت بۆ سەر پیاوان وەکو ئافرەتان».
«مَا تَرَكْتُ بَعْدِي فِتْنَةً أَضَرَّ عَلَى الرِّجَالِ مِنَ النِّسَاءِ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات لەپاش خۆی هیچ تاقیکردنەوەیەکی جێنەهێشتووە کە زیانی هەبێت بۆ سەر پیاوان وەکو ئافرەتان ؛ ئەگەر لە کەسە نزیکەکانى بێت وپابەندی ئیسلام نەبێت ئەوا پیاوەکەش وردەوردە شوێنی دەکەوێت لەپێچەوانەکردنی شەریعەت، وئەگەر بیانی بێت ئەوا بەتێکەڵبوون و بەتەنها بوون لەگەڵی تووشی فیتنە وخراپە دەبێت.
...:
واجبە مسوڵمان ئاگادار بێت لە فیتنەى ئافرەتان، وهەموو ڕێگا ودەرگاکانى فیتنە و وروژاندنی دابخات.
دەبێت ئیماندار تەوەکول وپشتبەستنی تەنها بە خواى گەورە بێت، وهانا بۆ ئەو زاتە ببات بۆئەوەى بیپارێزێت لە فیتنە وتاقیکردنەوەکان.
زیاتر (5)
سەحیحی البخاري (7/ 8) (5096).
سەحیحی مسلم (4/ 2097) (2740).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (373).
فتح الباري لابن حجر (9/ 138).