Skip to content

«هەرکەسێک حەز دەکات ڕزقی زۆر وفراوان بێت، وتەمەنی درێژتر بێت؛ ئەوا با پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت».

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:

«هەرکەسێک حەز دەکات ڕزقی زۆر وفراوان بێت، وتەمەنی درێژتر بێت؛ ئەوا با پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت».

«مَنْ أَحَبَّ أَنْ يُبْسَطَ لَهُ فِي رِزْقِهِ، وَيُنْسَأَ لَهُ فِي أَثَرِهِ، فَلْيَصِلْ رَحِمَهُ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریمان دەکات سەبارەت بە گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی ئەمیش بەسەردانیکردن وڕێزلێنانى لاشەیی ودارایی وهتد دەبێت، وهۆکارە بۆ فراوانی ڕزق وتەمەن درێژی.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

خزمەکان بریتین لە کەسە نزیکەکان لە دایک وباوکەوە، هەتاوەکو نزیکتر بن ئەوا لەپێشترن بۆ گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی.

پاداشت هاوشێوەی کردەوەیە، ئەوەی پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت بە چاکەکاری، ئەوا خوای گەورە تەمەنی درێژ دەکات وڕزقی فراوان دەکات.

گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی هۆکارە بۆ فراوانبوونی ڕزق ودرێژبوونی تەمەن لەڕاستی وهەقیقەتدا، یان ووتراوە: ئەگەر ئەجەل وڕزق دیاریکراو بێت ئەوا تەمەن وڕزقی بەرەکەتی تێدەکەوێت بۆیە لە تەمەنیدا زیاتر وبەسوودتر ئەنجامدەدات لەوەى کەسانی تر دەیکەن، وخودا زاناترە.

سەرچاوەكان
زیاتر (12)

سەحیحی البخاري (8/ 5) (5986).

سەحیحی مسلم (4/ 1982) (2557).

توضيح الأحكام من بلوغ المرام.

للبسام (7/ 320).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (3/ 188).

فتح ذي الجلال والإكرام شرح بلوغ المرام.

لابن عثيمين (6/ 275).

تطريز رياض الصالحين.

لفيصل المبارك (ص224).

منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (10/ 81).