Skip to content

«میراتەكان بدەن بە میراتگرە دیاریكراوەكان، ئەوەی مایەوە بۆ نزیكترین نێرینە دەبێت».

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت:

«میراتەكان بدەن بە میراتگرە دیاریكراوەكان، ئەوەی مایەوە بۆ نزیكترین نێرینە دەبێت».

«أَلْحِقُوا الفَرَائِضَ بِأَهْلِهَا، فَمَا بَقِيَ فَلِأَوْلَى رَجُلٍ ذَكَرٍ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمان بە سەرپەرشتیارانی دابەشکردنی میرات دەکات کە میرات بەسەر شایستەدارەکاندا دابەش بکەن؛ بە دابەشکردنێکی دادپەروەرانەی شەرعی بەو شێوەیەی خوای گەورە -سبحانه وتعالی- ویستوویەتی، بۆیە میراتگرە دیاریکراوەکان؛ میراتەكانیان پێدەدرێت بەو شێوەیەی لە کتێبی خوادا هاتووە، ئەمیش بریتیە لە دوو لەسەر سێ و یەک لەسەر سێ و یەک لەسەر شەش و نیوە و چارەك و هەشت یەك، جا ئەو میراتەی لە دوای ئەم دابەشكردنە سەرەكیە دەمێنێتەوە؛ دەدرێت بەو پیاوانەی كە نزیكترین خزمن لە مردووەكەوە، و پێیان دەووترێت خزمی نزیك -عەسەبە-.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

فەرموودەکە یاسایەکی گرنگە لە دابەشکردنی میرات.

دابەشکردنی میرات سەرەتا لە میراتگرە دیاریكراوەكانەوە دەستپێدەكات.

پاش دابەشكردنی میرات بەسەر میراتگرە سەرەكیەكان -دیاریكراوەكان-؛ ئەوەی دەمێنێتەوە لە میرات دابەش دەكرێت بەسەر پەیوەندیدارەكان -عەسەبەكان- كە پەیوەندی خزمایەتیان هەیە بە مردووەكەوە.

پێشخستنی نزیکترین پاشان نزیکترین، بۆیە خزمێكی پەیوەندیداری دوور -عەسەبەیەکی دوور- وەک مام میرات نابات؛ لەكاتێكدا خزمێكی پەیوەندیداری نزیك بوونی هەبێت وەكو باوک.

هیچ بەشێک بۆ خزمی پەیوەندیدار -عەسەب- نییە ئەگەر میراتەكە هیچ شتێکی لێ نەمێنێتەوە؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەی میراتگرە دیاریكراوە سەرەكیەكان هەموو بەشەكانی میراتەکە دەیانگرێتەوە.

سەرچاوەكان
زیاتر (10)

سەحیحی البخاري (8/ 152) (6737).

سەحیحی مسلم (3/ 1233 - 1234) (1615).

فتح الباري.

لابن حجر (12/ 28).

الإلمام بشرح عمدة الأحكام.

لإسماعيل الأنصاري (2/ 53).

تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.

لعبد الله البسام (ص554).

خلاصة الكلام شرح عمدة الأحكام.

لفيصل آل مبارك (ص276).