«ئەگەر پیاو بچێتە ماڵەوە، وناوی خودا بهێنێت لە کاتی چوونە ژوورەوەی ولەکاتی خواردنی، ئەوا شەیتان دەڵێت (بە هاوڕێکانی): ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنێکتان بۆ نییە
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«ئەگەر پیاو بچێتە ماڵەوە، وناوی خودا بهێنێت لە کاتی چوونە ژوورەوەی ولەکاتی خواردنی، ئەوا شەیتان دەڵێت (بە هاوڕێکانی): ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنێکتان بۆ نییە، وئەگەر بچێتە ژوورەوە وناوی خودا نەهێنێت، شەیتان (پێیان) دەڵێت: شوێنی خەوتن وخواردنتان بۆ هەیە».
«إِذَا دَخَلَ الرَّجُلُ بَيْتَهُ، فَذَكَرَ اللهَ عِنْدَ دُخُولِهِ وَعِنْدَ طَعَامِهِ، قَالَ الشَّيْطَانُ: لَا مَبِيتَ لَكُمْ، وَلَا عَشَاءَ، وَإِذَا دَخَلَ، فَلَمْ يَذْكُرِ اللهَ عِنْدَ دُخُولِهِ، قَالَ الشَّيْطَانُ: أَدْرَكْتُمُ الْمَبِيتَ، وَإِذَا لَمْ يَذْكُرِ اللهَ عِنْدَ طَعَامِهِ، قَالَ: أَدْرَكْتُمُ الْمَبِيتَ وَالْعَشَاءَ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە یادكردنی خوای گەورە لەكاتی ویستی چوونە نێو ماڵ، وپێش خواردن، ئەگەر یادی خوای گەورە بكات بە ووتنی: (بسم الله) ؛ لەكاتی چوونە نێو ماڵ و لەكاتی دەستپێكردنی خواردن، شەیتان بە هاوڕێكانی دەڵێت: ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنێکتان بۆ نییە لەم ماڵەدا، چونكە خاوەنەكەی خۆی پاراستووە لە شەیتان بە یادی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-. بەڵام ئەگەر پیاو یادی خوای گەورە نەكات لەكاتی چوونە نێو ماڵ و لەكاتی خواردن، شەیتان بە هاوڕێكانی دەڵێت: شوێنی خەوتن وخواردنتان بۆ هەیە لەم ماڵەدا.
...:
سونەتە -موستەحەبە- مرۆڤ زیکر ویادی خواى گەورە بکات لەکاتی هاتنەوە بۆ ماڵ و لەکاتی دەستکردن بە خواردن، چونكە شەیتان لە ماڵەكاندا دەمێنێتەوە، وخواردنی خێزانەكە دەخوات ؛ ئەگەر ناوی خودا نەهێنن.
شەیتان چاودێری نەوەى ئادەم دەکات لە کردەوە وهەڵسوکەوت وهەموو شتێکیدا، ئەگەر مرۆڤ بێ ئاگا بێت ئەوا ئەمە بە هەل دەزانێت ومەبەستەکەى جێبەجێ دەکات.
یادكردنی خوای گەورە شەیتان دوور دەخاتەوە.
هەموو شەیتانێک شوێنکەوتە ودۆستی هەیە؛ موژدە وەردەگرن بە قسەکانى وشوێنی فەرمانەکانى دەکەون.
زیاتر (9)
سەحیحی مسلم (3/ 1598) (2018).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (2/ 50).
تطريز رياض الصالحين.
لفيصل المبارك (ص467).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (4/ 190).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (1/ 700).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
3 کتێبەکانزیاتر (3)
- تحفة الأخيار تحفة الأخيار (ببيان جملة نافعة مما ورد في الكتاب والسنة من الأدعية والأذكار)«إِذَا دَخَلَ الرَّجُلُ بَيْتَهُ، فَذَكَرَ اللهَ عِنْدَ دُخُولِهِ وَعِنْدَ طَعَامِهِ، قَالَ الشَّيْطَانُ: لَا مَبِيتَ لَكُمْ، وَلَا عَشَاءَ، وَإِذَا دَخَلَ، فَلَمْ يَذْكُرِ اللهَ عِنْدَ دُخُولِهِ، قَالَ الشَّيْطَانُ: أَدْرَكْتُمُ الْمَبِيتَ
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 4«إذا دخل الرَّجُلُ بَيْتَهُ، فَذَكَرَ اللهَ عِنْدَ دُخُولِهِ وعِنْدَ طَعامِهِ، قال الشَّيْطَانُ لأصْحَابِهِ: لا مَبِيتَ لَكُم ولا عَشَاءَ، وإذَا دَخَلَ، فَلَمْ يَذْكُرِ اللهَ تعالىٰ عِنْدَ دُخُولِهِ، قال الشَّيْطَانُ: أَدْرَكْتُمُ المَبِيتَ
- مجموعة زاد التربية الإسلامية (3)، والسيرة النبوية (3)التربية الإٍسلامية -3- «إِذَا دَخَلَ الرَّجُلُ بَيْتَهُ، فَذَكَرَ الله عِنْدَ دُخُولِهِ وَعِنْدَ طَعَامِهِ، قَالَ الشَّيْطَانُ: لَا مَبِيتَ لَكُمْ، وَلَا عَشَاءَ، وَإِذَا دَخَلَ، فَلَمْ يَذْكُرِ الله عِنْدَ دُخُولِهِ، قَالَ الشَّيْطَانُ: أَدْرَكْتُمُ الْمَبِيتَ،