«هەموو ئومەتەکەم پارێزراون جگە لە ئەوانە نەبێت کە تاوانەکان ئاشکرا دەکەن
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوو کە دەیفەرموو:
«هەموو ئومەتەکەم پارێزراون جگە لە ئەوانە نەبێت کە تاوانەکان ئاشکرا دەکەن، ولە تاوان ئاشکرا کردن ئەوەیە: کەسێک بە شەو تاوانێك دەكات ؛ پاشان ڕۆژی بەسەردا دێت وخوای گەورە دایپۆشیوە، -بەڵام- دەڵێت: ئەی فڵان، دوێنی شەو ئاوا وئاوام کرد، کە شەوی بەسەردا هات خوای گەورە دایپۆشی، بەڵام کە ڕۆژ بووەوە داپۆشین وسیتری خوای گەورەی لەسەر خۆی لابرد».
«كُلُّ أُمَّتِي مُعَافًى إِلَّا المُجَاهِرِينَ، وَإِنَّ مِنَ المُجَاهَرَةِ أَنْ يَعْمَلَ الرَّجُلُ بِاللَّيْلِ عَمَلًا، ثُمَّ يُصْبِحَ وَقَدْ سَتَرَهُ اللَّهُ عَلَيْهِ، فَيَقُولَ: يَا فُلاَنُ، عَمِلْتُ البَارِحَةَ كَذَا وَكَذَا، وَقَدْ بَاتَ يَسْتُرُهُ رَبُّهُ، وَيُصْبِحُ يَكْشِفُ سِتْرَ اللَّهِ عَنْهُ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە مسوڵمانی گوناهبار ؛ هیوا هەیە بەوەی خوای گەورە لێی ببورێت ولێی خۆش بێت، جگە لە ئەو كەسە نەبێت كە تاوان ئاشكرا دەكات وشانازی پێوە دەكات بەئەوپەڕی بێ ئابڕووییەوە ؛ ئەمە شایستەی لێخۆشبوون نییە، بە شەو گوناهێك دەكات، پاشان كاتێك بەیانی بەسەردا دێت وخوای گەورە دایپۆشیوە، باسی گوناهەكەی بۆ خەڵكی دەكات ؛ بەوەی دوێنی فڵان گوناهی كردووە، شەوی بەسەردا ڕۆیشت ؛ خوای گەورە دایپۆشی، بەڵام كاتێك بەیانی بەسەردا هات ؛ داپۆشینی خوای گەورەی لەسەر خۆی لابرد !!
...:
ناشیرینی ئاشکراکردنی تاوان ؛ پاش ئەوەى خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بەندەى داپۆشی وسیتری کرد.
ئاشکراکردنی تاوان هۆکارە بۆ بڵابوونەوەى داوێن پیسی وخراپەکاری لە نێو ئیمانداران.
هەرکەسێک خواى گەورە لە دونیادا دایبپۆشێت وسیتری بکات؛ ئەوا لە قیامەتدا دایدەپۆشێت وسیری دەکات، وئەمیش لە فراوانی ڕەحمەت وبەزەیی خواى گەورەیە بەرامبەر بە بەندەکانى.
هەركەسێك تووشی تاوانێك بوو ؛ دەبێت خۆی دابپۆشێت وتەوبە بكات وبگەڕێتەوە بۆ لای خوای گەورە.
گەورەیی تاوان لەئەستۆی ئەوانەی بە ئاشكرا گوناهـ دەكەن، وسەلامەتی وپارێزراو بوونیان لەدەست داوە.
زیاتر (10)
سەحیحی البخاري (8/ 20) (6069).
سەحیحی مسلم (4/ 2291) (2990).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (3/ 15).
منار القاري شرح مختصر صحيح البخاري.
لحمزة قاسم (5/ 251).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (1/ 329).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
مجموعة من الباحثين (1/ 255).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
5 کتێبەکانزیاتر (5)
- الحقيقة المُبْهِرَة في العلاقة بين الإسلام والإنسان(كل أمتي مُعَافىً إلّا المجاهرين، وإنّ من المجاهرة أن يعمل الرجل بالليل عملاً ، ثم يصبح وقد ستره الله عليه، فيقول: يا فلان عملت البارحة كذا وكذا، وقد بات يستره ربه، ويصبح يكشف ستر الله عنه)[162].
- الله -جل جلاله- أنيس المحبين وملاذ القاصدين«كُلُّ أُمَّتِي مُعَافـًى إِلَّا المُجَاهِرِينَ، وَإِنَّ مِنَ المُجَاهَرَةِ: أَنْ يَعْمَلَ الرَّجُلُ بِاللَّيْلِ عَمَلًا، ثُمَّ يُصْبِحَ وَقَدْ سَتَرَهُ اللهُ عَلَيْهِ، فَيَقُوْلُ: يَا فُلاَنُ! عَمِلْتُ البَارِحَةَ كَذَا وَكَذَا، وَقَدْ بَا
- ترجمة المقاطع المرئية - مشروع هدايات 1(كل أُمتي معافى إلا المجاهرين)
- قاموس الكبائر موسوعة الكبائر - المجموعة الأولى«كُلُّ أُمَّتِي مُعَافى إِلَّا المُجَاهِرِيْنَ» [178].
- قاموس الكبائر«كُلُّ أُمَّتِي مُعَافى إِلَّا المُجَاهِرِيْنَ» [178].