Skip to content

ئەوەی واز لە نوێژی عەسر بهێنێت؛ ئەوا کردەوەکانی پوچەڵ دەبێتەوە».

لە بورەیدەی کوڕی حوصەیبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:

زوو نوێژی عەسر ئەنجامبدەن، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی واز لە نوێژی عەسر بهێنێت؛ ئەوا کردەوەکانی پوچەڵ دەبێتەوە».

بَكِّرُوا بِصَلَاةِ الْعَصْرِ، فَإِنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «مَنْ تَرَكَ صَلَاةَ الْعَصْرِ فَقَدْ حَبِطَ عَمَلُهُ».

(البخاري) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لە دواخستنی نوێژی عەسر لەکاتەکەى خۆی بەئەنقەستەوە، وئەوەى ئەمە بکات کردەوەکەی پوچەڵ دەبێتەوە وپاداشتی لەدەست دەچێت.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ئامۆژگاری بۆ پارێزگاری کردن لە ئەنجامدانی نوێژی عەسر لەسەرەتای کاتەکەیدا وزوو ئەنجام بدرێـت ودوانەخرێت.

هەڕەشەى توند لەسەر ئەوانەى واز لەئەنجامدانى نوێژی عەسر دەهێنن، ونەکردنی نوێژەکە هەتاوەکو کاتەکەى دەردەچێت ؛ تاوانى لە تاوانى نەکردنی نوێژەکانى تر گەورەترە لەکاتەکانی خۆیاندا، نوێژی ناوەڕاست (الصلاة الوسطى) بەتایبەت فەرمانیپێکراوە لەلایەن خواى گەورە، کە دەفەرموێت: ﴿حَافِظُواْ عَلَى الصَّلَوَاتِ والصَّلاَةِ الْوُسْطَى﴾ [البقرة: 238] واتە: ﴿پارێزگاری لە نوێژەکان بکەن وهەروەها نوێژی ناوەڕاست -عەسر-﴾.

سەرچاوەكان
زیاتر (11)

سەحیحی البخاري (1/ 115) (553).

موسنەدی أحمد (38/ 152) (23045).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (5/ 56).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمصطفى الخِن وغيره (2/ 777).

فيض القدير شرح الجامع الصغير (3/ 206).

بهجة الناظرين.

لسليم الهلالي (2/ 260).

تطريز رياض الصالحين.

لفيصل آل مبارك (ص614).