«دەستت لەسەر ئەو شوێنەى لاشەت دابنێ کە ئازاری هەیە، وبڵێ: (بسم الله)^ سێ جار، پاشان حەوت جار بڵێ: (أَعُوذُ بِاللهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ وَأُحَاذِرُ)
لە عوسمان کوڕی ئەبی عاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هانای برد بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی ئازاری شوێنێکی لاشەیەوە كە تووشی بووە لەو كاتەوەی مسوڵمان بووە، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو:
«دەستت لەسەر ئەو شوێنەى لاشەت دابنێ کە ئازاری هەیە، وبڵێ: (بسم الله)^ سێ جار، پاشان حەوت جار بڵێ: (أَعُوذُ بِاللهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ وَأُحَاذِرُ)^^». ^(واتە: بەناوی خودا وپەنا دەگرم بە ناوی پیرۆزی خودا کە الله یە)، ^^(پەنا دەگرم بە الله ودەسەڵات وتواناى لە شەڕ وئازاری هەرشتێک لە لاشەمدایە وهەرشتێکیش کە لێی دەترسم).
«ضَعْ يَدَكَ عَلَى الَّذِي تَأَلَّمَ مِنْ جَسَدِكَ، وَقُلْ بِاسْمِ اللهِ ثَلَاثًا، وَقُلْ سَبْعَ مَرَّاتٍ أَعُوذُ بِاللهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ وَأُحَاذِرُ».
عوسمانی كوڕی ئەبی عاس -ڕەزای خوای لێبێت- تووشی ئازارێك بوو خەریك بوو بیكوژێت، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەردانی كرد، وفێری نزایەكی كرد كە بەهۆیەوە خوای گەورە نەخۆشی لادەبات؛ ئەمیش بریتیە لەوەی دەستی لەسەر شوێنی ئازارەكە دابنێت وبڵێت: (بسم الله) ؛ سێ جار، (واتە: بەناوی خوای گەورە)، پاشان حەوت جار بڵێت: (أَعُوذُ:پەنا دەگرم)؛ داوای داڵدەدان و بەهاناوە هاتن وپاراستنە، (بِاللهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ:بە الله ودەسەڵات وتواناى خودا لە شەڕ وئازاری هەرشتێک لە لاشەمدایە)؛ لە هەموو ئازارێك لە ئێستادا، (وَأُحَاذِرُ:هەرشتێکیش کە لێی دەترسم)؛ كە ڕووبدات لە داهاتوودا لە دڵتەنگی وخەفەت، یان نەخۆشیەك بەردەوام بێت وئازارەكەی بڵاوە بێت لە نێو لاشەمدا.
سوننەتە مرۆڤ ڕوقیە بۆ خۆی بکات بەو شێوەی لەم فەرموودەدا هاتووە.
سکاڵا کردن -بە بێ ناڕەزای دەربڕین وڕەخنەگرتن- پێچەوانەوەى تەوەکول وئارامگرتن نییە.
نزاکردن لە ڕیزی جێبەجێکردنی هۆکارەکانە، بۆیە پێویستە ڕەچاوی وشە وژمارەکانی بکرێت.
ئەم نزایە بۆ هەموو ئازارێكی ئەندامەكانی لاشەیە.
دانانی دەست لەسەر شوێنی ئازار لەكاتی ڕوقیە كردن بەم نزایە.
زیاتر (9)
سەحیحی مسلم (4/ 1728) (2202).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (2/ 163).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (4/ 481).
فيض القدير شرح الجامع الصغير.
لعبدالرؤوف المناوي (1/ 284).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (1/ 689).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
6 کتێبەکانزیاتر (6)
- حصن المسلم من أذكار الكتاب والسنةحصن المسلمأَعُوذُ بِاللَّهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ وَأُحَاذِرُ»[289].
- حصن المسلم من أذكار الكتاب والسنةحصن المسلمأَعُوذُ بِاللَّهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ وَأُحَاذِر
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 5«ضَعْ يَدَكَ عَلَىٰ الذي تَألَّمَ مِنْ جَسَدِكَ، وقلْ: بسم الله ثلاثاً، وقُلْ سَبْعَ مرَّاتٍ: أعُوذُ بعزَّة الله وقُدْرتهِ مِنْ شَر ما أجدُ وأحاذِرُ».
- فتاوى المرضىفتاوى المرضى «ضع يدك على الذي تألم من جسدك، وقل: بسم الله، ثلاثًا، وقل سبع مرات: أعوذ بالله وقدرته من شر ما أجد وأُحاذِر»
- مجموعة زاد العقيدة (2)1ضعْ يدَكَ على الذي تألَمُ من جَسَدِك، وقلْ: بسم ﷲ ثلاثًا، وقل سبعَ مراتٍ: «أعوذُ بعزَّةِ ﷲ وقدرتهِ من شرِّ ما أجِدُ وأُحاذرُ»
- مشروع المنهج التعليميمادة التوحيد مستوى 4 «أَعُوذُ بِعِزَّةِ اللهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ وَأُحَاذِرُ»