Skip to content

«سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە، نزيكە دابەزینی کوڕی مەریەم لە نێوانتان فەرمانڕەوایەکی دادپەروەر، خاچ دەشکێنێت

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە، نزيكە دابەزینی کوڕی مەریەم لە نێوانتان فەرمانڕەوایەکی دادپەروەر، خاچ دەشکێنێت، وبەراز دەکوژێت، وسەرانە -جزیە- هەڵدەگرێت -نامێنێت-، وپارە وسامان زۆر دەبێت هەتاوەکو کەس پێویستی پێی نابێت».

«وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، لَيُوشِكَنَّ أَنْ يَنْزِلَ فِيكُمْ ابْنُ مَرْيَمَ حَكَمًا مُقْسِطًا، فَيَكْسِرَ الصَّلِيبَ، وَيَقْتُلَ الخِنْزِيرَ، وَيَضَعَ الجِزْيَةَ، وَيَفِيضَ المَالُ حَتَّى لاَ يَقْبَلَهُ أَحَدٌ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێند دەخوات لەسەر ئەوەی دابەزینی عیسای كوڕی مەریەم -علیهما السلام- نزیكە، و بەدادپەروەری حوكم دەكات لەنێو خەڵكی بە شەریعەتی موحەمەدی، ئەو خاچە دەشکێنێت كە گاوڕەكان بەمەزنی دادەنێن، وعیسا -علیه السلام- بەراز دەکوژێت، وسەرانە -جزیە- هەڵدەگرێت -نامێنێت-، وهانی خەڵكی دەدات بۆ مسوڵمان بوون وهاتنە نێو ئاینی ئیسلامەوە. وپارە وسامان زۆر دەبێت هەتاوەکو کەس وەری ناگرێت ؛ چونكە هێندە زۆرە خەڵك پێویستی پێی نیە وبەشی خۆیان هەیە، وبەرەكەت وخێری زۆر دادەبەزێتە نێو هەموو سامانەكان.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

جەختکردنەوە لەسەر دابەزینی عیسا -علیه السلام- لە کۆتایی دونیادا، ولە نیشانەكانی قیامەتە.

شەریعەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شەریعەتێکی تر لە پاشی نایەت بۆیە هەرگیز هەڵناوەشێتەوە -نەسخ ناکرێتەوە- بە شەریعەتێکی تر.

دابەزینی بەرەکەت بۆ نێو پارە وسامانەکان لە کۆتایی دونیادا، وخەڵکی گرنگی پێنادەن.

موژدەدان بەوەی ئاینی ئیسلام دەمێنێتەوە هەتاوەكو پێغەمبەر عیسایش -علیه السلام- حوكمی پێدەكات لەكۆتایی دونیادا.

سەرچاوەكان
زیاتر (5)

سەحیحی البخاري (3/ 82) (2222).

سەحیحی مسلم (1/ 135) (155).

شرح النووي على مسلم (1/471).

التوضيح (14/555).

عمدة القاري شرح صحيح البخاري (12/ 35).