Skip to content

چی کردەوەیەک خۆشەویستترینە لای الله؟ فەرمووی: «نوێژ کردن لەکاتی خۆی»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک» ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «جیهاد وتێکۆشان لە پێناو الله»

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:

پرسیارم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: چی کردەوەیەک خۆشەویستترینە لای الله؟ فەرمووی: «نوێژ کردن لەکاتی خۆی»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک» ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «جیهاد وتێکۆشان لە پێناو الله»، (ئیبن مەسعود) دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەوانەی بۆم باسکرد، ئەگەر پرسیاری زیاترم لێکردایە ئەوا وەڵامی زیاتری دەدامەوە.

سَأَلْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أَيُّ العَمَلِ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ؟ قَالَ: «الصَّلاَةُ عَلَى وَقْتِهَا»، قَالَ: ثُمَّ أَيٌّ؟ قَالَ: «ثُمَّ بِرُّ الوَالِدَيْنِ» قَالَ: ثُمَّ أَيٌّ؟ قَالَ: «الجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ» قَالَ: حَدَّثَنِي بِهِنَّ، وَلَوِ اسْتَزَدْتُهُ لَزَادَنِي.

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا: چی كردەوەیەك خۆشەویستترینە لەلای خوای گەورە؟ فەرمووی: نوێژە فەرزەكان لەكاتەكانی خۆیاندا ؛ كە لەشەریعەتدا دیاریكراون، پاشان چاكەكاری بەرامبەر دایك وباوك، وجێبەجێكردنی مافەكانیان، وخراپەكار نەبوون بەرامبەریان، پاشان جیهاد لەپێناو خوای گەورە بۆ بەرزكردنەوەی وشەی الله -عز وجل-، وبەرگری كردن لە ئاینی ئیسلام ومسوڵمانان، ودەرخستنی دروشمەكانی، وهەستان بەمە بە نەفس وماڵ. ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەم كردەوانەی فەرموو؛ ئەگەر پێم بوتایە: پاشان چی كردەویەكی تر؟ ئەوا زیاتری باسدەكرد.

واتای وشەکان

.....:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

کردەوەكان پلەیان جیاوازە بەپێی خۆشەویستی خواى گەورە بۆیان.

هاندانی مسوڵمان بۆ ئەوەی بەپەرۆش بێت لەسەر ئەنجامدانی چاكترین لەنێو كردەوەكان

جیاوازی وەڵامەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە چاكترین كردەوەكان ؛ بەپێی جیاوازی كەسەكان وحاڵیان وچی شتێك بەسوودترینە بۆ هەریەكێكیان.

سەرچاوەكان
زیاتر (8)

سەحیحی البخاري (1/ 112) (527).

سەحیحی مسلم (1/ 90) (85).

الإلمام بشرح عمدة الأحكام.

لإسماعيل الأنصاري (1/ 70).

تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.

للبسام (ص84).

تنبيه الأفهام شرح عمدة الأحكام.

لابن عثيمين (1/ 108).