ئایا ڕەوانەت بکەم لە سەر ئەو ڕێنماییانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی لەسەر ڕەوانە کرد؟ هەر پەیکەرێک یان وێنەیەکت^ بینی بیشکێنە وتێکی بدە
لە ئەبی هەیاجی ئەسەدیەوە دەڵێت:
عەلی -ڕەزای خوای لێبێت- پێمی ووت: «ئایا ڕەوانەت بکەم لە سەر ئەو ڕێنماییانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی لەسەر ڕەوانە کرد؟ هەر پەیکەرێک یان وێنەیەکت^ بینی بیشکێنە وتێکی بدە، وهەر گۆڕێکی بەرزکراوە وڕازێندراوەت بینی تەختی بکە لەگەڵ زەویدا».
قَالَ لِي عَلِيُّ بْنُ أَبِي طَالِبٍ: أَلَا أَبْعَثُكَ عَلَى مَا بَعَثَنِي عَلَيْهِ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ؟ أَنْ لَا تَدَعَ تِمْثَالًا إِلَّا طَمَسْتَهُ، وَلَا قَبْرًا مُشْرِفًا إِلَّا سَوَّيْتَهُ.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی دەنارد بۆئەوەى هیچ پەیکەر وبت و وێنەى ڕۆح لەبەرێک ئەگەر بەرجەستکراو بێـت یان نا ؛ نەهێڵنەوە، هەمووی لاببەن وبیشوێنن وتێکیبشکێنن. وهەروەها واز نەهێنن لە هیچ گۆڕێکی بەرزکراوە ؛ تەختی بکەن لەگەڵ زەوی، وئەوەى لەسەری دروستکراوە لە بینا ودیوار بیڕمێنن، یان تەنها دەبێت بەئەندازەى بستێک بەرز بکرێتەوە لەسەر زەوی.
...:
پەیکەر دروستکردن و وێنەکێشانی ڕۆح لەبەرەکان دروست نیە وحەڕامە ؛ چونکە هۆکارە بۆ شیرک وهاوبەشدانان بۆ خواى گەورە.
لابردنی خراپە بەدەست بۆ کەسێک دەسەڵات وتواناى هەبێت.
بەپەرۆشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر لابردنی هەرشتێک ئاماژە بێت بۆ جاهیلیەت، لە وێنە وبت وبیناکردن لەسەر گۆڕەکان.
زیاتر (9)
سەحیحی مسلم (2/ 666) (969).
القول المفيد على كتاب التوحيد.
لابن عثيمين (2/ 446).
الملخص في شرح كتاب التوحيد.
لصالح الفوزان (ص402).
الجديد في شرح كتاب التوحيد.
لمحمد القرعاوي (ص447).
كتاب التوحيد.
للإمام محمد بن عبد الوهاب (ص138).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
3 کتێبەکانزیاتر (3)
- شرح الصدور بتحريم رفع القبور«أَنْ لَا أَدَعَ تِمْثَالًا إِلَّا طَمَسْتُهُ، وَلَا قَبْرًا مُشْرِفًا إِلَّا سَوَّيْتُهُ»[14].
- عقيدة التوحيد(ألا أبعثك على ما بعثني عليه رسول الله صلى الله عليه وسلم؟ أن لا تدع تمثالًا إلا طمسته، ولا قبرًا مشرفًا إلا سوَّيته)
- مجموعة زاد العقيده (4)العقيدة 4أَلا أَبْعَثُكَ على ما بَعَثَنِي عَلَيْهِ رسولُ الله صلى الله عليه وسلم؟ «أَنْ لا تَدَعَ تِمْثالًا إِلَّا طَمَسْتَهُ، وَلا قَبْرًا مُشْرِفًا إِلَّا سَوَّيْتَهُ».