Skip to content

«لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە، لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە»، پاشان لە سێیەم جار فەرمووی: «بۆ هەركەسێك كە بیەوێت».

لە عبد اللەی كوڕی موغەفەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە، لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە»، پاشان لە سێیەم جار فەرمووی: «بۆ هەركەسێك كە بیەوێت».

«بَيْنَ كُلِّ أَذَانَيْنِ صَلَاةٌ، بَيْنَ كُلِّ أَذَانَيْنِ صَلَاةٌ» ثُمَّ قَالَ فِي الثَّالِثَةِ: «لِمَنْ شَاءَ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە لە نێوان هەموو بانگدان وقامەتێك ؛ نوێژ هەیە، وئەمەی سێ جار دووبارە كردەوە، ولە سێیەم جار ڕایگەیاند كە ئەم نوێژە سونەتە بۆ هەركەسێك بیەوێت ئەنجامی بدات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

نوێژكردن لەنێوان بانگدان وقامەت ؛ سونەتە.

ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دووبارەكردنەوەی قسە، ئەمیش بۆئەوەی خەڵكی زیاتر گوێی لێبێت وبۆ جەختكردنەوە لەسەر گرنگی بابەتەكە.

لە فەرموودەكەدا دەستەواژەی (الأذانين:دووبانگەكە) هاتووە؛ مەبەست لێیان بانگدان وقامەتە، وپێیان دەووترێت (الأذانين:دووبانگەكە) چونكە لە زمانی عەرەبیدا زۆرجار دوو شتی نزیك وهاومانای یەكتر ؛ ناوی یەكێكیان دەووترێت ومەبەست ئەوی تریانیشە، وەكو دەڵێن: (القمرین:دوومانگەكە) ومەبەست لێی (خۆر ومانگە) ودەڵێن: (العُمَرَيْن) مەبەست لێی (ئەبو بەكر وعومەرە).

بانگدان ؛ ڕاگەیاندنی هاتنی كاتی نوێژە، وقامەت كردن ؛ ڕاگەیاندنە بۆ ئامادەبوونی ئەنجامدانی نوێژی جەماعەت.

سەرچاوەكان
زیاتر (4)

سەحیحی البخاري (1/ 128) (627).

سەحیحی مسلم (1/ 573) (838).

البحر المحيط الثجاج في شرح صحيح الإمام مسلم بن الحجاج (16/ 671).

النهاية في غريب الحديث والأثر (31).