Skip to content

«دادپەروەران لەلای خواى گەورە لەسەر مینبەری نور وڕۆشناییدان

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«دادپەروەران لەلای خواى گەورە لەسەر مینبەری نور وڕۆشناییدان، لەلای ڕاستی خواى میهرەبان -الرحمان- (عز وجل)، وهەردوو دەستەکانى (پەروەردگار) ڕاستن، ئەوانەی کە دادپەروەرن: لە حوکم وفەرمانڕەواییان، ولە ماڵ وخێزانیان، ولە هەر کار وسەرپەرشتیاریەک کە پێیان بسپێردرێت».

«إِنَّ الْمُقْسِطِينَ عِنْدَ اللهِ عَلَى مَنَابِرَ مِنْ نُورٍ، عَنْ يَمِينِ الرَّحْمَنِ عَزَّ وَجَلَّ، وَكِلْتَا يَدَيْهِ يَمِينٌ، الَّذِينَ يَعْدِلُونَ فِي حُكْمِهِمْ وَأَهْلِيهِمْ وَمَا وَلُوا».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە ئەوانەى بەدادپەروەری حوکم دەکەن وبڕیار دەدەن لەنێو ئەو خەڵکەى لەژێر دەستیاندان وفەرمانڕەواییان دەکەن یان لە ماڵ وخێزانیان، ئەوا ئەم دادپەروەرانە لە شوێنی بەرز دادەنیشن لەڕۆژی قیامەتدا کە لە نور وڕۆشنایی دروستکراوە وەکو ڕێزلێنانێک لێیان. وئەم مینبەرانە لەلای ڕاستی پەروەردگاری میهرەبانن -سبحانە وتعالى-، وهەردوو دەستی پەروەردگار ڕاستن.

واتای وشەکان

المقسطين: العادلين.

في حكمهم: في قضائهم.

ما وَلُوا: الذي كانت لهم عليه ولاية.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

فەزڵ وپلەوپایەی دادپەروەری (عەدل) وئامۆژگاریکردن بۆ پابەند بوون پێوەی.

دادپەروەری گشتی هەموو فەرمانڕەوایەتی وحوکم کردنەکان دەگرێتەوە لەنێو خەڵکیدا تەنانەت دادپەروەری لەنێوان خێزانەکانیش -ژنەکانیش- دەگرێتەوە (ئەگەر زیاتر لە یەک ژنی هەبوو) وهەروەها منداڵەکان وهتد.

ڕوونکردنەوەی پلەوپایەی دادپەروەران لە ڕۆژی قیامەتدا.

جیاوازی پلە پایەی ئەهلی ئیمان لە ڕۆژی قیامەتدا هەریەکێکیان بە پێی کردەوەکەیەتی.

شێوازی هاندان لە شێوازەکانی بانگەوازییە، کە هانی ئەو کەسە دەدەیت کە بانگەوازی دەکەیت بۆ ئەوەی ئەو پەرستنەی لەلا خۆشەویست بێت وئەنجامی بدات.

سەرچاوەكان
زیاتر (11)

سەحیحی مسلم (3/ 1458) (1827).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (1/ 547).

تطريز رياض الصالحين.

لفيصل المبارك (ص428).

كنوز رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (9/ 314).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (1/ 710).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (3/ 640).