«پێغەمبەری -صلى الله علیه وسلم- هەوڵ وکۆششی زۆرەی دەکرد (لە پەرستن) لە دەی كۆتایی (ڕەمەزاندا) لە مانگەکانی تردا بەو شێوەیە نەبوو».
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەری -صلى الله علیه وسلم- هەوڵ وکۆششی زۆرەی دەکرد (لە پەرستن) لە دەی كۆتایی (ڕەمەزاندا) لە مانگەکانی تردا بەو شێوەیە نەبوو».
كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَجْتَهِدُ فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ مَا لَا يَجْتَهِدُ فِي غَيْرِهِ.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی كۆتایی ڕەمەزان بهاتایە كۆششی دەكرد بۆ گوێڕایەڵی وپەرستنی الله، وزۆر كاری خێری جیاواز وپەرستنی ئەنجام دەدا زیاتر لە مانگەكانی تر؛ ئەمیش بەهۆی مەزنی وفەزڵی ئەو شەوانە، وبۆ گەڕان بە دوای فەزڵی شەوی قەدر.
ئامۆژگاری کردن بە زۆر ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان وپەرستنەکان لە مانگی ڕەمەزاندا بەشێوەیەکی گشتی ودە شەوی کۆتایی ئەو مانگە بەتایبەتی.
دە شەوی كۆتایی ڕەمەزان؛ لە شەوی بیست ویەكەوە دەستپێدەكات هەتاوەكو كۆتایی ئەو مانگە پیرۆزە.
سوننەتە مرۆڤ کاتە ڕێزدار وفەزڵدارەکان بە هەل بزانێت بۆئەوەى کردەوەى چاک وپەرستنیان تێدا ئەنجام بدات.
زیاتر (7)
سەحیحی مسلم (2/ 832) (1175).
كنوز رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (14/ 463).
نزهة المتقين.
لمجموعة من الباحثين (2/ 848).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (2/ 339).