توندترین ئازاردان لەلای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ لەسەر ئەوانەیە کە خۆیان دەچوێنن بە الله لە خوڵقاندندا
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هاتە ژوورەوە بۆ لام، ومن دۆڵابێكم بە پەردەیەك داپۆشی بوو ؛ كە وێنەی لەسەر كێشرا بوو، كاتێك بینی پچڕانی وڕەنگی گۆڕا، وفەرمووی: «ئەی عائیشە، توندترین ئازاردان لەلای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ لەسەر ئەوانەیە کە خۆیان دەچوێنن بە الله لە خوڵقاندندا»، عائیشە دەڵێت: «دڕیمان وكردمان بە سەرینێك یان دووان».
دَخَلَ عَلَيَّ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَقَدْ سَتَرْتُ سَهْوَةً لِي بِقِرَامٍ فِيهِ تَمَاثِيلُ، فَلَمَّا رَآهُ هَتَكَهُ وَتَلَوَّنَ وَجْهُهُ وَقَالَ: «يَا عَائِشَةُ، أَشَدُّ النَّاسِ عَذَابًا عِنْدَ اللهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ الَّذِينَ يُضَاهُونَ بِخَلْقِ اللهِ» قَالَتْ عَائِشَةُ: «فَقَطَعْنَاهُ فَجَعَلْنَا مِنْهُ وِسَادَةً أَوْ وِسَادَتَيْنِ».
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چووە نێو ماڵەكەی بۆ لای عائیشە، دۆڵابێكی بچووكی هەبوو كە هەندێك شتومەكی تێدا دادەنا؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بینی بە قوماشێك ئەم دۆڵابەی داپۆشیووە كە وێنەی ڕۆح لەبەری لەسەرە، بەهۆی توڕەبوونی لەپێناو الله ؛ ڕەنگی گۆڕا ولایبرد، وفەرمووی: توندترین ئازاردان لەلای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ لەسەر ئەوانەیە کە خۆیان دەچوێنن بە الله لە خوڵقاندندا. عائیشە دەڵێـت: بۆیە ئێمە كردمان بە سەرینێك یان دووان.
...:
نكۆڵی كردن لە خراپە لەكاتی بینینی ودوانەكەوتن لەمەدا، بەتایبەت ئەگەر بزانێت تووشی خراپەیەكی گەورەتر نابێت.
سزا لە ڕۆژی قیامەتدا جیاوازە بە پێی گەورەیی تاوان.
وێنەکێشانی ڕۆح لەبەر گوناهە گەورەکانە، ویەکێکە لە تاوانە گەورەکان.
لە حیکمەتەکانى حەرامێتی وێنەکێشانی ڕۆح لەبەر: ئەو کەسانە خۆیان دەچوێنن بە الله -سبحانه وتعالی- لە خوڵقاندنی ڕۆح لەبەردا، ئینجا ئەگەر وێنەكێش بەمەبەست یان بێ مەبەست بیكات.
بەپەرۆشی شەریعەت لەسەر پاراستنی موڵك وسامانەكان ؛ بە سوود وەرگرتن لێیان، پاش دوورخستنەوەیان لە بەكارهێنانیان لە حەرامدا.
قەدەغەكردنی كێشانی وێنەی ڕۆح لەبەر لەسەر هەرشت وشێوەیەك بێت، ئەگەرچیش شتەكە ڕێزلێگیراو نەبێت.
زیاتر (9)
سەحیحی البخاري (7/ 168) (5954).
سەحیحی مسلم (3/ 1668) (2107).
القول المفيد على كتاب التوحيد.
لابن عثيمين (2/ 442).
الملخص في شرح كتاب التوحيد.
لصالح الفوزان (ص399).
الجديد في شرح كتاب التوحيد.
للقرعاوي (ص441).
كتاب التوحيد لمحمد بن عبد الوهاب (ص138).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
7 کتێبەکانزیاتر (7)
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 3«يَا عَائِشَةُ! أَشَدُّ النَّاسِ عَذَاباً عِنْدَ الله يَوْمَ القِيامَةِ الَّذِينَ يُضَاهُونَ بِخَلْقِ الله».
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 8«يَا عَائِشَةُ، أَشَدُّ النَّاسِ عَذَاباً عِنْدَ الله يَوْمَ الْقِيَامَةِ الَّذِينَ يُضَاهُونَ بِخَلْقِ الله»
- قاموس الكبائر موسوعة الكبائر - المجموعة الأولى«أَشَدُّ النَّاسِ عَذَابًا يَوْمَ القِيَامَةِ الَّذِينَ يُضَاهُونَ بِخَلْقِ اللهِ»[7].
- قاموس الكبائر موسوعة الكبائر - المجموعة الأولى«إِنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَذَابًا عِنْدَ اللَّهِ يَوْمَ القِيَامَةِ المُصَوِّرُونَ» [158].
- قاموس الكبائر«أَشَدُّ النَّاسِ عَذَابًا يَوْمَ القِيَامَةِ الَّذِينَ يُضَاهُونَ بِخَلْقِ اللهِ»[7].
- قاموس الكبائر«إِنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَذَابًا عِنْدَ اللَّهِ يَوْمَ القِيَامَةِ المُصَوِّرُونَ» [158].
- محرمات استهان بها كثير من الناسإن أشد الناس عذابًا عند الله يوم القيامة: المُصوِّرون