«هیچ ڕۆژێک نییە کە ئەنجامدانی کردەوەی چاک خۆشەویست بێت لای خوای گەورە وەکو ئەم ڕۆژانە» مەبەست دە ڕۆژی یەکەمی (مانگی ذي الحجة) یە
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هیچ ڕۆژێک نییە کە ئەنجامدانی کردەوەی چاک خۆشەویست بێت لای خوای گەورە وەکو ئەم ڕۆژانە» مەبەست دە ڕۆژی یەکەمی (مانگی ذي الحجة) یە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە؟ فەرمووی: «بەڵێ، تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە، جگە لە پیاوێک نەبێت کە بە نەفسی وهەموو ماڵی دەرچوو بێت، وبە هیچ شتێک لە ئەوانە نەگەڕابێتەوە».
«ما مِنْ أيَّامٍ العمَلُ الصَّالِحُ فيها أحبُّ إلى اللهِ مِن هذه الأيام» يعني أيامَ العشر، قالوا: يا رسُولَ الله، ولا الجهادُ في سبيلِ الله؟ قال: «ولا الجهادُ في سبيلِ الله، إلا رجلٌ خَرَجَ بنفسِه ومالِه فلم يَرْجِعْ من ذلك بشيءٍ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە ئەنجامدانى کردەوەى چاک لە دە ڕۆژی یەکەمی مانگی -ذي الحجة- باشترە لە ئەنجامدانیان لە هەموو ڕۆژەکانى تری ساڵ. وهاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە جیهاد کردن لە ڕۆژەکانى تر جگە لەم دەیە کرد ، ئایا باشترە لە ئەنجامدانى کردەوەى چاک لەم دە ڕۆژەدا؟ چونکە جێگیر بوو لەلایان کە جیهاد کردن لەباشترین کردەوەکانە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە: ئەنجامدانى کردەوەى چاک لەم دە ڕۆژەدا باشترە لە جیهاد کردن لە ڕۆژەکانى تر، مەگەر موجاهیدێک دەربچێت بە نەفسی وهەموو سامانی لەپێناو الله ؛ ڕۆحی دەربچێت وهەموو سامانەکەى لەدەست بدات. ئەم کردەوەیە باشترە لە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان لەم دە ڕۆژە پیرۆزە.
الجهاد: هو مقاتلة الكفار لإبلاغ دين الله تعالى للناس أو للدفاع عن الإسلام وأهله.
فەزڵی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ذي الحجة، لەسەر مسوڵمانە ئەم ڕۆژانە بەهەل بزانێت بۆ ئەنجامدانى پەرستنەکان: یادی خواى گەورە، وقورئان خوێندن، وتەکبیر وتەهلیل وتەحمید کردن -ووتنی: سبحان الله والحمد لله وﻻ إله إﻻ الله والله أکبر-، ونوێژکردن، وڕۆژووگرتن، وهەموو کارە خێر وچاکەکان.
زیاتر (14)
سەحیحی البخاري (2/ 20) (969).
سونەنی أبي داود (4/ 102) (2438).
فتح الباري بشرح صحيح البخاري.
لابن حجر (2/ 459).
تطريز رياض الصالحين.
لفيصل آل المبارك (ص699).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (5/ 301).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمصطفى الخِن وغيره (1/ 884).
كنوز رياض الصالحين.
لمجموعة من الباحثين (15/ 234).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (2/ 382).