Skip to content

«هەرکەسێک پەیمانی مسۆگەریم پێبدات لە پاراستنی ئەوەی لە نێوان هەردوو شەویلکەیدایە (زمانی) وئەوەی لە نێوان هەردوو قاچیدایە (دامێنی - عەورەتی)؛ ئەوا من مسۆگەری چوونە بەهەشتی بۆ دەکەم».

لە سەهلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت:

«هەرکەسێک پەیمانی مسۆگەریم پێبدات لە پاراستنی ئەوەی لە نێوان هەردوو شەویلکەیدایە (زمانی) وئەوەی لە نێوان هەردوو قاچیدایە (دامێنی - عەورەتی)؛ ئەوا من مسۆگەری چوونە بەهەشتی بۆ دەکەم».

«مَنْ يَضْمَنْ لِي مَا بَيْنَ لَحْيَيْهِ وَمَا بَيْنَ رِجْلَيْهِ أَضْمَنْ لَهُ الْجَنَّةَ».

(البخاري) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی دوو شت دەکات ئەگەر مسوڵمان پێیانەوە پابەند بێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، یەکەم: پاراستنی زمان لە ووتنی ئەو قسانەى دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، دووەم: پاراستنی دامێن -عەورەت- لە تووشبوون بە داوێن پیسی؛ چونکە زۆر تاوان بەم دوو ئەندامە دەکرێت.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

پاراستنی زمان ودامێن لە ئەنجامدانی حەرام هۆکارە بۆ چوونە بەهەشت.

بەتایبەتی باسی زمان ودامێنی کرد چونکە سەرچاوەی زۆربەى فیتنە وکارەساتەکانن لەسەر مرۆڤ لە دونیا وقیامەتدا.

سەرچاوەكان
زیاتر (12)

سەحیحی البخاري (8/ 100) (6474).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

تأليف سليم الهلالي (3/ 9).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

تأليف د.

مصطفى الخِن وغيره (2/ 1035).

كنوز رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (18/ 85).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (6/ 117).

إرشاد الساري لشرح صحيح البخاري.

للقسطلاني (9/ 272).